ژنانی تونس دژی بە هەژاریکردنی ژنان خۆپیشاندانیان کردو داوای دادپەروەری و یەکسانی دەکەن

لە نێوان خراپتربوونی قەیرانەکان، ژنان لە تونس لە پێشەنگی خەبات بۆ دادپەروەری و یەکسانیدان، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەژاری، بانگەوازەکان نوێ دەکرێنەوە بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان و ڕاگرتنی ئەو سیاسەتانەی کە هەژاریان دەکەن.

تونس

 

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی هەژاری، ژنانی چالاکوانانی تونس لە بەردەم کۆشکی حکومەت لە شاری قەسبە، خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان ڕێکخست و بەردەوامی هەژاری ژنانیان شەرمەزار کرد و داوای دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ڕەگەزییان کرد، ئەمەش لەکاتێکدایە لە نێوان خراپتربوونی بارودۆخی ئابووری و پەراوێزخستنی ژنان لە بازاڕی کار و خزمەتگوزارییە بنچینەیەکان.

 

ئامارە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ڕێژەی هەژاری لە تونس گەیشتووەتە ٪١٦.٦، لە کاتێکدا، بانکی نێودەوڵەتی مەزەندە دەکات کە نزیکەی ٪٢٨،٩٩ی دانیشتوان لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین، پێشبینیش دەکرێت ئەم ڕێژەیە بەرزبێتەوە ئەگەر بارودۆخی ئابووری ئێستا بەردەوام بێت.

 

لە دوای شۆڕشەوە چینی ناوەند بە هۆی ناسەقامگیری سیاسی و فرە حکومەتەوە شایەتی دابەزینی هەژاری بووە، ئەمەش بووەتە هۆی قەیرانێکی ئابوری دامرکێنەر سەرەڕای بەڵێنەکانی حکومەتی ئێستا بۆ باشترکردنی دۆخەکە و گەڕاندنەوەی ئەو قەرزانەی لە ساڵی ٢٠١١ەوە کەڵەکەبوون.

 

لەو چوارچێوەیەدا، کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتیکی تونس، بە هاوکاری ڕێپێوانی جیهانی ژنان - هەماهەنگی تونس، ڕۆژی ١٧ی یشرینی یەکەم، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی هەژاری، لە بەردەم کۆشکی حکومەت لە شاری قەسبە، ناڕەزایەتییەکی ‌هێمای ڕێکخست، بەشداربووان دروشمیان بەرزکردەوە کە داوای دادپەروەری ژینگەی و ڕيگەزییان دەکرد، کە شەڕی مافەکان بەردەوامە و پاشەکشە نییە لەو دەستکەوتانەی ژنان بەدەستیهێناوە.

 

چالاکوانانی بەشدار لە ناڕەزایەتییەکەدا، جەختیان لەوە کردەوە، کە دادپەروەری مافێکی مرۆڤە و نابێت وەک دروشمێکی سادە بمێنێتەوە، بەڵکو دەبێت بە شێوەیەکی کاریگەر لە ڕێگەی سیاسەتێکەوە بەدی بهێنرێت کە یەکسانی و دەرفەتی یەکسانی مسۆگەر بکات، هەروەها هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ هاوڵاتیانی پارێزگای قەبسە دەربڕی کە بەدەست پیسبوونێکەوە دەناڵێنن، لە ئەنجامی ئەو تێکچونە کیمیاییەوە دروست بووە کە زیاتر لە نیو سەدەیە لە ناوچەکەدا هەڵکەوتووە و بووەتە سەرچاوەی شێرپەنجە.

 

ڕەجا دەهمانی، سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتیکی تونس، جەختی لەوە کردەوە، کە ئەو ناڕەزایەتییە هێماییە بۆ شەرمەزارکردنی ژنکردنی هەژاری و بەردەوامی بێبەشکردنی ژنان لە دەرمانی پێویست، جگە لە کێشەی گواستنەوە و ناجێگیری دامەزراندن کە ڕووبەڕووی ژنانی کرێکار و بەتایبەتی ژنانی جوتیار دەبێتەوە، هەروەها بیر ‌ینانەوەی گیانلەدەستدانی سەمەری تەمەن ٢٢ ساڵان، کە بەهۆی تێکچوونی بەرزکەرەوەیەکی ئەو کارگەیەی کە تێیدا کاردەکات، گیانی لەدەستدا، لەگەڵ نەبوونی ڕێوشوێنی سەلامەتی پیشەی بە کەموکوڕییەک زانی کە دەوڵەت دەبێت بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرێت.

 

داوای پێداچوونەوە بە بودجەی دەوڵەت کە بەم دواییە ڕاگەیەندرا، جەختی لەسەر پێویستی تەرخانکردنی سەرچاوەی پێویست بۆ کەرتەکانی تەندروستی، پەروەردە، گواستنەوە و ڕۆشنبیری کردەوە، وەک پایەی بنەڕەتی بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان و بەدەستهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی.

 

تیشکی خستە سەر ئەو قەیرانە ژینگەییە دامرکاندنەوەیە کە پارێزگاری قەبس دەگرێتەوە، کە پیسبوون بەهۆی کۆبونەوەی کیمیاییەوە بووەتە سەرچاوەی خنکاندنی مرۆڤ و مەترسییەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ژینگە و سروشت، چونکە هەموو شتێکی لەناوبردووە و بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، داوای دەستێوەردانی بەپەلەی دەوڵەت کرد بۆ وەستاندنی ئەم ئاژاوە ژینگەی و تەندروستییە و ڕزگارکردنی دانیشتوان لە مەترسییە نزیکەکان، پشتگیری تەواوی خۆی بۆ بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی لە قەبس دووپاتکردەوە.

 

ئاسیا بل حەسەن، ئەندامی کۆمەڵەکە داوای کرد ژنان دەسەڵاتیان پێبدرێت بۆ بەکارێنانی زەوییە دەوڵەتییەکان لە پڕۆژەی گەشەپێدانم ئاماژەی بەوەدا: کە ژنان ئەوانەن کە زەوییەکە دەچێنن و کاریان پێدەکەن و هەر دەبێت ئەم مافەیان پێبدرێت، داوای پشتیوانی لە ژنانی جوتیاران و زەحمەتکێشان دەکات لە بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و برسێتیدا.