ژنانی تونس بە هەڵمەتی "ئێمە دەگەڕێینەوە"دەرگاکانی خەبات دەکەنەوە

هەڵمەتی "ئێمە دەگەڕێینەوە" کە لەلایەن کۆمەڵێک چالاکوان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤەوە دەستیپێکردووە، پشتیوانییەکی بەرفراوانی لە ماڵەپەڕەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بەدەستهێناوە، بەتایبەتی لەنێو ژنانی پێشینە جیاوازەکان و لایەنگرانی کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتیکی تونس.

نەزیهە بوسەعیدی

 

تونس- هەڵمەتی "ئێمە دەگەڕێینەوە" لە ماڵەپەڕەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتیدا، بەتایبەتی فەیسبووک، کاریگەرییەکی بەرفراوانی بەدەستهێنا، هەر لەوێشدا دەنگی دایەوە لەگەڵ زۆرێک لە ژنانی پاشخانی فکری و سیاسی جیاواز، هەروەها ئەم پشتیوانییە لە پێزانینی ڕۆڵی کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتیکی تونس لە داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنانی تونس لە سەرەتای دامەزراندنیەوە و خەباتی بەردەوامی تونسییەوە سەرچاوەی گرتووە.

 

بەشێک لە چالاکوانان هاوسۆزی ڕەهای خۆیان لەگەڵ کۆمەڵەکە دەربڕی، یوسرا فراوس، لە پۆستێکیدا نووسیبووی، "ئەمڕۆ سەنیە دەهمانی، لە دادگا ڕایگەیاند: ''ماندووم، دەمەوێت بگەڕێمەوە ماڵەوە"، بۆیە لە پێناو سەنیە و هەموو سەنیەیەک لە وڵاتەکەدا، ئێمە دەگەڕێینەوە.

 

خەولە بوکریم جەختی لە درێژەی خەباتی ژنانی کردەوە و ڕایگەیاند: دەنگی ئازادی و ژنان بێدەنگ نابن، داوای کرد ئەو هاشتاگە بۆ پشتگیریکردن لە هەڵمەتەکە بەکاربهێنرێت، هەروەها حەیات عەتار نووسیویەتی ،"ئازادی بە ژەمە دەرمانەکان نادرێت، بەڵکو مرۆڤ ئازادە یان بە هیچ شێوەیەک ئازاد نییە".

 

''نا بۆ بێدەنگکردنی دەنگەکان''

 سەبارەت بە هەڵمەتەکە و ئامانجەکانی، نایئلە زەغلامی، چالاکوانی ژنان و لایەنگری هەڵمەتی "ئێمە دەگەڕێینەوە"، وتی: هەڵمەتەکە بیرۆکەیەکە کە لە چالاکوانێکی ژنانەوە سەرچاوەی گرتووە، کە ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتیکی تونسییە، لەڕێگەیەوە ڕایدەگەیەنین کە تەنانەت ئەگەر دەنگمان بێدەنگ بکرێت، دەممان ناگیرێت، ئێمەش واز ناهێنین، ئێمە دەگەڕێینەوە، هەروەها "گەڕانەوە"ی ژنان بۆ گۆڕەپانەکانی خەبات، گەڕانەوە بۆ پێشوازیکردن لە ژنانی ئازاردراو، گەڕانەوە بۆ ژیانی مەدەنی و سیاسی ئێمە بەرەنگاری دەبینەوە و ڕادەستیش نابین ئەگەر دەرگاکانیش دابخرێن، ئامادەین و چالاکین لەسەر زەوی، ئامادەین بۆ بەرگریکردن لە ئازادی، چونکە شکۆی ژن و مرۆڤایەتی دابەشنەکراوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە دەگەڕێینەوە بۆ بەرگریکردن لە هەموو دەستکەوتەکانمان کە لەڕێگەی ئەو شۆڕشانەی وڵاتەکەمان شاهیدی بووە و لەڕێگەی ئەو یاسایەی کە پێشتر پەسەندکرابوو، هەروەها ئەمڕۆ دەگەڕێینەوە بۆ چالاککردنی ڕێککەوتننامەی ژمارە ٣٧ی ساڵی ٢٠٢١، کە کرێکارانی ناوماڵ لەخۆدەگرێت، هەروەها دەگەڕێینەوە بۆ چالاککردنی یاسای ژمارە ٥٨ بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، وە دەگەڕێینەوە بۆ ئەوەی بەشداری بکەین لە هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی چالاکیی لە ١٦ ڕۆژ لە چالاکی لە ٢٠٢١، لە شەقام و ناوچەکان، کە هەموو ناوەندەکانماندا دەگەڕێینەوە بۆ بەرگریکردن لە مافەکانمان، چونکە مافەکان دابەش ناکرێن.

 

کۆمەڵەکە پابەندبووە بە جێبەجێکردنی ستراتیژییەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ئەمجارە خۆی بە قوربانی توندوتیژی لە دەستی دەوڵەتدا بینیەوە، ئەم توندوتیژییە لە داخستنی دەرگاکانی و بێدەنگکردنی ئەندامەکانی و کورتکردنەوەی ئازادی بیرکردنەوە و دەربڕین و ویژدان و مافی ڕێکخستنی خۆپیشاندانەکان دەرکەوت، ئەمڕۆ دووپاتی دەکەینەوە، کە ئازادی نابەخشرێت بەڵکو دەستی بەسەردا دەگیرێت، هەربۆیە دەبێت لەڕێگەی خەباتەکانمان، ناڕەزایەتییەکانی سەر شەقامەکانمان، سیمینارەکانمان، هاودەنگیمان لەگەڵ یەکتر، هاوسۆزیمان لەگەڵ هەموو ئەو ژنانەی کە تووشی هەموو جۆرە توندوتیژییەک بوون، بە توندوتیژیی دەوڵەتی و سیاسییەوە، ئازادیی خۆمان وەربگرینەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ژنانی زیندانیکراو هەن، لەوانە پارێزەران، چالاکوانانی مەدەنی، ڕۆژنامەنووسان، کە بەهۆی مانگرتنیان لە خواردن، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بارودۆخی نامرۆڤانەی زیندانەکەیانە، کە مەترسی بۆ سەر ژیانیان دروست کردوە.

 

هەروەها پەیامێکی ئاڕاستەی هەموو ژنان کرد، دووپاتی کردەوە، کە ئەوان دەگەرێنەوە، تەنانەت دوای بەستن و دوای ڕاگرتنی چالاکییەکان،" ئێمە دەگەڕێینەوە" و دەستبەردار نابین، ئێمە پاڵپشتییەک دەبین بۆ هەموو ژنان و هاوسۆزی لەگەڵ هەموو زیندانیانی ژن و پیاو لەسەر بنەمای بۆچوونە سیاسی و ڕاگەریاندنیەکانیان یان لەسەر بنەمای ئازادی ڕادەربڕین،یان لەسەر بنەمای وشەیەک کە بە شێوەیەکی مێتافۆریک وترابوو، ئێمەش لهاودەنگین لەگەڵ ژنانی بوشرا بلحاج حەمیدیە، هەروەها ئێمە دەگەڕێینەوە و هیچ سزایەک لە خەباتی بەردەوام و بێهیوامان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە توندوتیژییەک دژی ژنان دوورمان ناخاتەوە.