ژنانی تونس بە بەرەنگاربوونەوەی سنووردارکردنەکان پێشوازی لە ٢٥ی تشرینی دووەم دەکەن
ژنانی تونس لەناو قەیران و سنووردارکردنی سیاسی پێشوازی لە ٢٥ی تشرینی دووەم دەکەن، فەتحیە سەعیدی، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی دیموکراتیک سەرنجی بۆ هەڵاواردنی ڕەگەزی ڕاکێشا و وتی: هێشتا ژنان لە کۆمەڵگەا و لە چوارچێوەی پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان جیاکاری دەکرێن.
نەزیهە بوسعیدی
تونس-ژنانی تونس بلەناو قەیرانی سیاسی وڵات و هێرش بۆ سەر دەستکەوتەکانی ژنان و بە بەرەنگاربوونەوەیان، ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان پیرۆز دەکەن، فەتحە سەعیدی، پارێزەری مافی ژنانی تونسی و ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتیک، هەڵسەنگاندنی بۆ توندوتیژی دژی ژنان لە وڵاتەکەدا کرد و ڕایگەیاند کە هۆکاری سەرەکی ئەو توندوتیژییە جیاکاریی ڕەگەزییە.
وتیشی: ژنان هێشتا ڕووبەڕووی هەڵاواردنی کۆمەڵایەتی دەبنەوە، هەروەها جیاکاری لە دامودەزگا کۆمەڵایەتییەکان بە خێزان و خوێندنگەکانیشەوە هەیە، بەداخەوە ئەمڕۆ کۆمەڵگە دان بە یەکسانی تەواوەتی نێوان ژن و پیاودا نانێت، نایناسێت، ئەم جیاکارییە لەنێوان هەردوو ڕەگەزدا هێشتا بوونیان هەیە.
توندوتیژیەکان لە زیادبووندایە
لە درێژەی قسەکانیدا، فەتحیە سەعیدی وتی: توندوتیژی دژی ژنان لە تونس لە هەندێک کاتدا زیادی کردووە، بۆ نموونە لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها لە کاتی قەیرانە سیاسییەکانی وڵاتدا، لەوانەش ڕووداوی ٢٥ی تەمووز کە تا ئێستا بەردەوامە، ڕاگیران و لێدوانی درۆ لەسەریان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا درا ئەم توندوتیژییە بەرامبەری دەکرێت ئەوان وەک توندوتیژییەکانی دیکە وان، بەڵام تا ئێستا وەک کردەوەیەک سەیر نەکراوە و تا ڕادەیەک بە ئاسانی دادەنرێت.
"پێویستە ڕێکخراوە مەدەنییەکان پێکەوە کار بکەن"
فەتحیە سەعیدی ڕایگەیاند، سەرەڕای بوونی یاسای ٥٨ی ساڵی ٢٠١٧، کە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بەرزبوونەوەی بەردەوام هەیە، بەتایبەتی توندوتیژی سێکسی و کوشتن و وتی: توندوتیژی سیاسیش هەیە، زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسان کە ژن بوون، بەهۆی بۆچوون و چالاکییە ڕۆژنامەوانیەکانیانەوە لەلایەن دەسەڵاتەوە دەستگیرکراون.، هەروەها ئەمەش هۆکاری لاوازی جێبەجێکردنی یاسای پاراستن لە وڵاتەکەدایە.
فەتحیە سەعیدی لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لە گرنگی دانانی ژێرخانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە توندوتیژییەک دژی ژنان کردەوە وتی: ئەمڕۆ نزیکەی ١٠٠ تیمی تایبەت هەن، بەڵام هێشتا ئەم تیمانە لە سەرتاسەری وڵاتدا بڵاونەبوونەتەوە. تیم پێویستن. کار بکەن، بە تایبەتی بۆ ئەو ژنانەی کە تووشی توندوتیژی بوون بۆ ئەوەی یارمەتی وەربگرن و بپارێزرێن.