ژنانی تربەسپی:داخوازی ئێمە ئەوەیە کە لە ساڵی ٢٠٢٦دا ڕێبەر ئاپۆ ببینین
لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ، هیوای خەڵک زیاد دەکات، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە شەڕ و ململانێیان بەردەوامەو ژنانی گوندنشینی تربەسی هیوای خۆیان بۆ ساڵی نوێ دەربڕی و وتیان: دەمانەوێت لە ساڵی ٢٠٢٦دا ڕێبەر ئاپۆ ببینین.
نەغەم چاچان
قامیشلۆ-لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ، ژنانی دانیشتووی گوندەکانی تربەسی داواکاری خۆیان دەربڕی و ڕایانگەیاند کە بە هیوای ئاسایش و سەقامگیری و گەیشتن بە مافەکانیان پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەن.
ژنانی گوندەکانی شاری تیرپەسپیێ هیوای ساڵی نوێیان بۆ دەزگاکەمان دەربڕی.
وەلیدە حسێن ئاماژەی بەوەدا کە ئاواتی ئەوان بۆ ساڵی نوێ بینینی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەو دەیانەوێت لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد بێت و وتی: خۆشی ئەمساڵ ئەوەیە کە ڕژێمی بەعس ڕووخاند، چونکە ڕژێمی بەعس ئازار و چەوساندنەوە و توندوتیژییەکی زۆری بەسەر گەلی سوریادا هێنا، هیوامان ئەوەیە لە ساڵی نوێدا، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد دەکرێت و هەموو ژنان ئازاد دەبن لە ساڵی نوێدا دەمانەوێت سووریا ئازاد و دیموکراتیک بێت و ماف و بوونی ژنان بپارێزێت.
"‘باشترین شت لەم ساڵەدا بیستنی دەنگی ڕێبەر ئاپۆ بوو"
شێهناز ئێل ئێبدۆ ڕایگەیاند، ئەمساڵ لە بواری کشتوکاڵدا ئاستەنگی هەبووە و دەشڵێت: ئێمە ڕووبەڕووی ئاستەنگییەکی زۆر بووینەوە لە بواری کشتوکاڵدا، چونکە باران نەباریبوو، هیوادارین لە ساڵی نوێدا باران ببارێت و خۆبەڕێوەبەری بتوانێت سسوتەمەنی زیاتر بۆ جووتیاران دابین بکات، باشترین شت ئەوە بوو کە ئەمساڵ دەنگی ڕێبەر ئاپۆمان بیست، ڕێبەر ئاپۆ لە بیریدا ئازادە، بەڵام ئێمە ئاواتم ئەوەیە کە ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد ببینم.
"هیوامان ئەوەیە لە ساڵی نوێدا کوردستانمان بونیاد بنرێت"
ئەدیبە حوسام ئاماژەی بەوەدا کە هیوای بونیادنانی کوردستانەو وتی: باشترین شت لەم ساڵەدا ئەوە بوو کە هەموو کورد یەکگرتوو بن، هیوای ئێمە ئەوەیە کە کوردستانەکەمان لە ساڵی نوێدا بونیادبنرێت، برایەکم هەیە کە ٣٧ ساڵە لەسەر شاخ بووە، ئاواتی من ئەوەیە بیبینم.
"دەبێت مافەکانمان لە سووریا بەدیبهێنرێت"
ئەمینە محەمەد ڕایگەیاند، گرنگترین شت یەکڕیزی کوردە و وتی: ساڵی ٢٠٢٥ ساڵێکی سەخت بوو بۆ کشتوکاڵ، بەڵام لە هەمانکاتدا زۆر دڵخۆش بووین کاتێک هەموو کورد یەکگرتوو بوون، دەبێت مافەکانمان لە سووریا بەدیبهێنرێت، ئاواتی ئێمە ئەوەیە کە ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی نوێدا لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد بێت، کچان و کوڕەکانمان بەرخۆدانێکی گەورەیان لە بەنداوی تشرین کردو سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.