ژنانی سوەیدا: هێڵی ئینتەرنێت و تەلەفۆن بە مەبەست پچڕا

لە شاری سوەیدای سووریا، ژنان ڕایانگەیاند کە هێڵەکانی تەلەفۆن و ئینتەرنێت بە ناوی "دزی" بە مەبەست بڕدراوەو داوایان کردووە بەزووترین کات چاک بکرێتەوە.

 

ڕوشیل جونیور

 

سوەیدا-لە شاری سوەیدای سووریا و گوندەکانی هێڵەکانی تەلەفۆن و ئینتەرنێت بەناوی دزینی کێبڵی تەلەفۆنەوە ڕاگیران، بەهۆی چارەسەرنەکردنەوە دوێنێ لەبەردەم بەڕیوەبەرایەتی ڕاگەیاندن ئەو کارە شەرمەزرا کرا، . دوای چالاکییەکە، هاوڵاتیان ڕۆیشتن بۆ گۆڕەپانی ئەلکەرەمە و بەردەوام بوون لە چالاکییەکانیان کە لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٣ەوە بە داواکردنی باشترکردنی بارودۆخی ژیان بەردەوامە، ژنانی بەشدار لە چالاکییەکەدا سەبارەت بە بڕینی ئینتەرنێت و تەلەفۆن بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد.

 

"دزییەکە ڕێکخراوە"

چالاکوان نەسرین مولحیم ئاماژەی بەوەکرد، تەلەفۆن و ئینتەرنێت بە مەبەست بڕدراون، دەیانەوێت خەڵک لە چالاکییەکان دووربخەنەوە وتی: دزییەکە ڕێکخراوە، پێویستە خەڵکێکی زۆر هەبێت کە کێبڵەکان ڕابکێشن بۆ ئەوەی دزییەکی لەو شێوەیە بکەن و تیمێک هەبێت، هەروەها نرخی ئینتەرنێتیش ڕۆژانە بەرز دەبێتەوە، هەمیشە یەکێکم لەو کەسانەی کە لە ناوچەی کەرەمە ئامادەم بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان تا ئەو کاتەی داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێن.

 

"بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژە نەمانتوانیوە پەیوەندی بکەین"

ڕەحاب کەمال کە بەشداری لە چالاکییەکەدا کردووە، وتی: هێڵی تەلەفۆن و ئینتەرنێت بەهۆی دزییەوە بڕدراون، زیاتر لە ١٠ ڕۆژە نەمانتوانیوە پەیوەندی بە مۆبایل و ئینتەرنێتیش بکەین، لە هەندێک لە گوندەکاندا هێڵە جێگیرکراوەکان بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگە بڕدراون.

"داوای ئێمە تەنها ژیانێکی شکۆمەندانەیە"

مای جەرمانی ئاماژەی بەوەکرد،  دوای کێشەی کارەبا و ئاو کێشەی ئینتەرنێت و تەلەفۆن هەیەو وتی: زیاتر لە سێ مانگە کێشەی پەیوەندی لە سوەیدا هەیە بەهۆی هێڵەکانی ئینتەرنێت و تەلەفۆنەوە، هەندێک لە گوندەکان ناتوانن پەیوەندی بکەن. پاکێجەکانی ئینتەرنێت نرخیان زیاد کراوە، ئاواتی ئێمە تەنها ژیانێکی شکۆدارە، دەمانەوێت هێڵەکانی تەلەفۆن چاک بکرێنەوە و تاوانباران دەستگیر بکرێن.