ژنانی شەنگال درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن
چالاکی چادری مانگرتن بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە شەنگال دەستیپێکرد، ماوەی ٥ ڕۆژە بەردەوامە.
شەنگال
چالاکی چادری مانگرتن کە لەلایەن تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ ڕاگەیەندراوە لە ڕۆژی پێنجەمدایە، دەورەی مانەوە لە چادرەکە لەلایەن ئەجومەنی گەلی شەنگال، سەنتەری ڕۆشنبیری و هونەری و کۆمەڵەی مامۆستایانی شەنگالەوە بەردەوامی پێدەدرێت، بەڕێوەبەری ناوچەی سنونێ لەگەڵ سەرۆک عەشیرەتی ئێزدییەکان و کەسانی ئاینی سەردانی شادرەکەیان کرد و دەورەی دواتری مانگرتنەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستیپێکرد، دواتر ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ، ڕیهام حاجو بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد.
بە ناوی تاژێ، نەعیم بەدەل، وتارێکی پێشکەشکرد و وتی: ئێمە وەک کۆمەڵگەی ئێزدی هەرچییەک لە دەستمان بێت دەیکەین وەک چۆن پەکەکە پشتگیری ئێمەی کرد، پێویستە پشتگیریان بکەین، بیرۆکەی ئازادی کە ئەوان پێشکەشی ئێمەیان کرد بەردەوام دەبین لەسەری، پەکەکە هەمیشە بە هاواری گەلی چەوساوەیە، لە شەنگالیش بۆ پاراستنی کۆمەڵگەکەمان شەهید بوون، ئێمە دەڵێین پەکەکە تیرۆریست نییە و پارتێکی ڕاستڕەو، دادپەروەر و ئەخلاقییە، دەوڵەتی تورکیا لە هەموو شوێنێک تیرۆر و داگیرکەرن.
نەعیم داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هەموو ڕێکخراوە مرۆییەکان کرد کە ڕاستییەکان وەک خۆی ببینن و ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.
"هەتا کەسێکمان بمێنێت لە تێکۆشان بەردەوام دەبین"
فەقیر بەرەکەت، سەرۆک عەشیرەتی فەقیر، لەسەر ناوی سەنتەری ڕۆشنبیری و هونەری کاروان شەنگالی و خەیری عەدنان، بەناوی ئەنجومەنی گەلی شەنگال وتارێکیان پێشکەش کرد و پشتیوانی و داواکاری خۆیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد خستەڕوو.

دایە ئامینە، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی ئێزدی، کە بەشداری چالاکییەکە بووە، وتی: ئێمە بەشداریمان لەم چالاکییەدا کرد بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ، داواکارین پەکەکە لە لیستی تیرۆر بسڕێتەوە، چونکە پەکەکە ڕێکخراوێکە ئازادی هەموو گەلی دەوێت، ئەوانەی فەرمانێکی دیکەیان بەسەر ئێمەدا هێنا تیرۆریستن، نەک پەکەکە کە لە فەرمانەکە ڕزگاریان کردین، ئێمە هەمیشە پشتیوانی لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەین هەتا یەکیک لە کۆمەڵگاکەمان هەبێت و بۆ ئازادی تێدەکۆشین.
ت.پ