ژنانی شەهبا: پێویستە دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەکە دەربکرێت

ژنانی کانتۆنی شەهبا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ناڕەزایی خۆیان لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا دەربڕی و دووپاتیان کردەوە کە ئامانجی هێرشەکان جینۆسایدە و دەبێت دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەکە دەربکرێت.

فیدان عەبدوڵا

 

شەهبا- لە دوای داگرکردنی عەفرین لە ئاداری ٢٠١٨، چەند ڕۆژێک دوای ئەوە گەل چوونە کانتۆنی شەهبا، ڕووبەڕووی هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بوونەوە حکومەتی تورکیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێرشەکانی بۆ سەر ئەو کانتۆنە چڕتر کردووەتەوە و لە ئەنجامدا دەیان گوند تۆپباران کراون.

 

موڵک و ماڵی خەڵکی سڤیل وێران کرا، لە هەمان کاتدا دەوروبەری نەخۆشخانەی ئاڤرین کە تاکە نەخۆشخانەیە لە کانتۆنەکەدا، کرایە ئامانج بەهۆی تۆپبارانەوە هاوڵاتیان ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ کێڵگە کشتوکاڵییەکانی خۆیان، هەروەها فڕۆکە سیخوڕیەکانی دەوڵەتی تورکیا ٢٤ کاتژمێر بەسەر ئاسمانی کانتۆنی شەهبادا دەسوڕانەوە.

 

ئەو ژنانەی عەفرین کە بەهۆی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە ناچاربوون کۆچ بکەن و لە کامپەکانی کانتۆنی شەهبا دەمێننەوە، ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا دەربڕی و ڕایانگەیاند، بەمەبەستی چارەسەرکردنی هەموو قەیرانەکانی سووریا، دەوڵەتی تورکیا دەبێت لە خاکی سووریا دەربکرێت.

 

"دەبێت دەوڵەتی تورکیا لە سوریا دەربکرێت"

فاتمە ئەحمەد، دانیشتووی گوندی ئوم قورە لە کانتۆنی شەهبا وتی: تۆپباران و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدژی گوند و شارەدێکانی کانتۆنی شەهبا و ناوچەی گوندەکانی نزیک سنوور، بەهۆی بەردەوامی تۆپبارانەکان، خەڵک ناتوانن بچن و گرنگی بە کێڵگەکانیان بدەن، بارودۆخمان خراپتر دەبێت بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورکیا، پێویستە ڕێکخراوەکان دەستوەردان بکەن و هەموو قەیرانەکانی سووریا چارەسەر بکەن.

 

"دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت خەڵک بکوژێت"

خەدیجە عەبدۆ، کۆچبەرێکی خەڵکی کانتۆنی عەفرین وتی: دەوڵەتی داگیرکەری تورک خەڵکی عەفرینی لە خاکی خۆیان دەرکرد، بەڵام بەس نەبوو، لە کانتۆنی شەهباش هاوڵاتیان دەکاتە ئامانج، ئێمە بەهۆی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کە کۆمەڵکوژی و هێرشی دژی ئێمە ئەنجامدا، ناچار بووین خاکەکەمان بەجێبهێڵین، تا ئێستا هێرشەکان نەوەستاون، دەوڵەتی تورکیا هەموو شتێک دەکاتە ئامانج، تەنانەت خەڵکی مەدەنیش، هیچ جیاوازییەک لە نێوان کورد و عەرەبدا ناکات و دەیەوێت لە ڕێگەی هێرشەکانییەوە خەڵک بکوژێت و دەوڵەتی عوسمانی خۆی دروست بکات.

 

"منداڵان کاریگەری هێرشەکانیان لەسەرە"

ڕەحما محەمەد، دانیشتووی کانتۆنی شەهبا، سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، تۆپباران و بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر منداڵان هەیە، منداڵانی ناوچەکە بەهۆی ترسەوە ڕووبەڕووی چەندین نەخۆشی دەبنەوە، داوا لە مرۆڤ دۆستان و ڕێکخراوەکان دەکەن بۆ دەستوەردان و وەستاندنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەڵوێستیان هەبێت.