"ژنانی پەرستار بەشە ماندووەکەی نەخۆشخانەکانن"
لەمەراسیمێکدا لە نەخۆشخانەی منداڵان و منداڵبوونی هەڵەبجە، خەڵەتی ڕێزلێنان و ماندوو بوون بەخشرایە پەرستارانی نەخۆشخانەکە.

هەڵەبجە
سەرلەبەیانی ئەمرۆ ١٢ی ئایار، ڕۆژی جیهانی پەرستاران، لە پارێزگای هەڵەبجە بەئامادەبوونی پزیشکان و پەرستاران بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی پەرستارانەوە خەڵاتی ڕێزو ماندووبوون بەخشرایە پەرستاران بە ێ جیاوازی.
لەوبارەیەوە پزیشک هودا رەشید، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان و منداڵبوون وتی: وێرای پیرۆزبایی لە مامانەکان و پەرستارەکان ئێمە پێمانوایە پەرستاراران دڵی نەخۆشخانەکانن و بە بێ بوونی ئەوان هیچ یەکەیەکی نەخۆشخانە بەرێوە ناچێت، دەبێت پێزانینمان هەبێت، تەواوی نەخۆشخانەکە لیێرەن بۆ ئەوەی دەستخۆشیمان هەبێت، ئەمان بە هەموویانەوە جوانن ونەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون بەشێکی زۆری ژنانن و بەشێوەیەکی ماندوونەناسانە کارةكان لەسەر دەستی ئەوان بەڕێوە دەچێت.
تانیا کەمال، پەرستار وێرای پیرۆزبایی وتی: ئێمە لەگەل پزیشکان هاوکاری یەکین وهاوپیشەین و کارمان پێکەوە دەکرێت، بە بێ یەکتر کارمان تەواو نابێت واتە تواوکەری یەکترین.