ژنانی نووسەر و ڕۆژنامەنووس لە ئامەد ڕێزلێنانیان پێدەبەخشرێت

ژنانی نووسەر و ڕۆژنامەنووس کە بە زمانی کوردی ئامەدی باکوری کوردستان دەنووسن، بڕوانامەی ڕێزلێنانیان بۆ بەشداریکردنیان لە پاراستنی زمانی کوردی پێدەبەخشرێت.

ئامەد

 

کۆمەڵەی توێژینەوەی زمان و ڕۆشنبیری میزۆپۆتامیا (DER MED) بە هاوبەشی لەگەڵ یەکێتی نووسەرانی کورد، ڕۆژی پێنج شەممە ١٠ی حوزەیران لە ناوچەی سوری ئامەد لە باکوری کوردستان، بڕوانامەی ڕێزلێنانیان بەخشییە کۆمەڵێک لە ژنانی نووسەر و ڕۆژنامەنووس لە پای بەشداری و ڕۆڵیان لە پاراستنی زمانی کوردی لە ڕۆژی زمانی کوردیدا.

 

جگە لە ڕۆژنامەنووسانی ئامادە بوو، ڕەمزیە تۆسۆن، جێگری پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە لە ئامەد بەشداری مەراسیمەکە بوو بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییە ڕۆژنامەنووس ئایشە کۆکان و ڕۆزا مەتین، هەروەها وتیشی: "گەلی کورد سەرەڕای ململانێی سەد ساڵەی لەگەڵ زمانەکەیدایە ، بە تێکۆشانی ژنان تێکۆشانی زمان سەرکەوتووتر دەبێت".

 

مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی ڕێزلێنان بە نووسەر و ڕۆژنامەنووسان بڕیار بوو لە ڕۆژی ١٥ی ئایار، ڕۆژی زمانی کوردی بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی گرتنە بەری ڕێوشوێنی تەندروستی بۆ ڕووبەڕبوونەوەی پەتای کۆرۆنا دواخرا.

 

ت.پ