ژنانی ڕۆمانی و گەڕۆک لە دژی توندوتیژی کۆبوونەوە
ژنانی ڕۆمانی و گەڕۆک لە ستراسبۆرگ کۆبوونەوە و باسی کێشەی جۆراوجۆریان کرد بە تایبەتی، باسیان لە زیادبوونی توندوتیژییەکان کرد لە سەردەمی پەتادا.
ژنانی ڕۆمانی و گەڕۆک لە ستراسبۆرگ کۆبوونەوە و باسی کێشەی جۆراوجۆریان کرد بە تایبەتی، باسیان لە زیادبوونی توندوتیژییەکان کرد لە سەردەمی پەتادا.
ناوەندی هەواڵ
هەشتەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنانی ڕۆمانی بەناونیشانی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و کەرامەتی ژنانی ڕۆم و گەڕۆک لە کاتی قەیرانەکاندا لە ستراسبۆرگ لە ئەنجومەنی ئەوروپا بەڕێوەچوو لە کۆنفرانسەکەدا زیاتر لە ١٠٠ ژنی ڕۆمانی و گەڕۆک کۆبوونەوەخ.
بەپێی قسەی ئەنجومەنی ئەوروپا، ژنان لە کۆنفرانسەکەدا باسیان لە هەموو هەڕەشەکانی سەر مافە بنەڕەتییەکانی خۆیان کرد بۆ ئەوەی بەبێ توندوتیژی و ئەو تەحەدایانە بژین کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
کۆڤید- ١٩ دەبێتە هۆی زیادبوونی قسەی ڕق دژی کۆمەڵگە ڕۆمانیەکان و گەڕۆک، بەتایبەتی ژنان و کچان. ڕێژەی توندوتیژی خێزانی زیادیکردووەوە دەستگەیشتن بەخوێندنی دوور سەخت بووە و مەترسی جێهێشتنی کچان لەخوێندن و ناچارکردنی هاوسەرگیری پێشوەختە زیادیکردووە هەروەها ئەوەش هاتووە کە لەگەڵ سەردەمی پەتادا، ژنانی ڕۆم و گەڕۆک زیاتر ڕووبەڕووی جیاوازی و توندوتیژی دەبنەوە.
وەرگێڕ: ئاژانسی نوژنها