ئەکاونتی ١٢ ڕێکخراوی ژنان بلۆک کراوە
لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەکاونتی ئێکس کە تایبەت بوو بە ١٢ ڕێکخراو و پلاتفۆرمی ژنان لە تورکیا بلۆک کرا.

ناوەندی هەواڵ – کۆمەڵەی ئازادی ڕادەربڕین (ÎFOD) ڕایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە لە ١٩ی ئادار لەدژی شارەوانیی گەورەی ئەستەنبوڵ (ÎBB) و دەستبەسەرکردنی سەرۆک شارەوانییەکان، هاوبەشکردنی زانیاری لەسەر دیجیتاڵ میدیا وەک بیانوو هێنایەوە و ئەکاونتی ١٢ ڕێکخراو و پلاتفۆرمی ژنان لە تورکیا بلۆک کرا.
بەپێی بەیاننامەی İFOD، لە ماوەی هەفتەیەکدا، بە بیرۆکەی ‘پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و نەزمی کۆمەڵایەتی و یەکگرتوویی’، ناوی ئەو پلاتفۆرمە ژنانەی کە ئەکاونتی X یان بلۆک کراوە بەم شێوەیەن:
@kadincinayeti: پلاتفۆرمێک بۆ وەستاندنی کوشتنی ژنان
@feministkolektf: بەکۆمەڵ فێمینیستەکانی زانکۆ
@feministgundem: کارنامەی فێمینیست
@ekmekvegul: نان و گوڵ
@KampusCadilari: جادووگەرانی کەمپەس
@kadinsavunması: تۆڕی بەرگری ژنان
@KBGuclu: ژنان پێکەوە بەهێزن
@esik_platform: پلاتفۆرمی ژنان بۆ یەکسانی
@ydk_online: ژنێکی نوێی دیموکرات
@kirkyamakadin: هاوپشتی ژنانی کرکیاما
@KirkyamaKadin2: ئەکاونتی یەدەگی هاوپشتی ژنانی کرکیاما
@Feminist_Genc: فیدراسیۆنی گەنجانی فێمینیست
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی (ÎBB)، بە بیانووی 'گەندەڵی' فەرمانی دەستبەسەرکردن بۆ ١٠٦ کەس دەرچووە، ٥١ کەس دەستگیرکراون و ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی (ÎBB)لەنێو ئەو کەسانەدایە کە دەستگیرکراون.