ژنانی کرێکار و هەژاری... ژنان لە دوو هێندەی بارگرانیدا دەژین

دامەزراندنی ژنان و بارودۆخی ناسەقامگیری کارکردنیان لە دیارترین کێشەکانە کە لە ٨ی ئاداردا ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە لە باکووری کوردستان و تورکیا.

ئەلیف ئاکگول

 

ئیستەنبوڵ-لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی ژنان لە ٨ی ئادار، پرسی دامەزراندنی ژنان و بە ژنکردنی هەژاری وەک ئاڵەنگاریەکی بەرچاو لە باکووری کوردستان و تورکیادا دەمێنێتەوە، بەپێی زانیارییەکانی دامەزراوەی ئاماری تورکیا، پێشبینی دەکرا ڕێژەی دامەزراندنی ژنان لە ساڵی ٢٠٢٤دا بگاتە نزیکەی ٣٢-٣٣٪، لەکاتێکدا ڕێژەی بەشداریکردنی ژنان لە هێزی کاردا نزیکەی ٣٦٪ بووە.

 

ڕێژەی بێکاری لە نێو ژناندا، بەپێی پێناسە سستەکان، لە نێوان ١١-١٢٪ دایە، لەکاتێکدا ڕێژەی بێکاری بۆ ژنانی گەنج لە ٢٤٪ تێدەپەڕێت، بەپێی داتاکانی دەزگای ”DİSK-AR” ڕێژەی بێکاری لە نێو ژناندا، بەپێی پێناسە فراوانەکە، دەگاتە ٣٧٪، هەروەها ڕێژەی دامەزراندنی نافەرمی لەنێو ژناندا ٣٢.٩٪یە.

 

تولای کۆرکوتان، لە کۆمەڵەی هاوپشتی ژنان و یەکێتی ژنانی فیدراسیۆنی ژنانی ئێمجی، جەخت لەوە دەکاتەوە کە ژنان موچەی یەکسان بۆ کارێکی یەکسان وەرناگرن و لە شوێنی کاردا ڕووبەڕووی قسەی ناشرین و هەراسانکردن دەبنەوە.

ڕوونیکردەوە، کە ژنان پاڵیان پێدەنرێت بەرەو شێوازەکانی کارکردنی نەرم و نیان و ناجێگیر، کە بەرپرسیارێتی چاودێری ناوماڵ ئەم ڕەوتە پێناسە دەکات، هەروەها هەژاری ژنان تەنها بە کەمی داهات سنووردار نییە، بەڵکو کەمی کاتیش دەگرێتەوە، نوێنەرایەتی ژنان لە سەندیکای کرێکاران سستە، بوارێک کە پێویستی بە بەهێزکردنی هەیە لە ڕێگەی چالاکی ژنانەوە.

 

کاری ژنان و خەبات بۆ ”موچەی یەکسان بۆ کاری یەکسان”

تولای کۆرکوتان وتی: لەگەڵ نزیکبوونەوەمان لە ٨ی ئادار، بەڕاستی گرنگە باس لەو کێشە و گرفتانە بکەین کە ڕووبەڕووی ژنانی کرێکار دەبنەوە، هەروەها ژنان لە ژینگەیەکی ناجێگیر و نەگۆڕی کارکردندا گیریان خواردووە و ئەمەش لەگەڵ سیاسەتەکانی پارتی داد و گەشەپێدان ”ئاکەپە” هاوتەریبە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگترین ئاستەنگەکانی ژنان لە شوێنی کاردا بریتین لە موچەی نایەکسان بۆ کارێکی یەکسان، سەرەڕای ئەنجامدانی هەمان ئەرکەکانی پیاوان، هەروەها بەرکەوتنیان بە هەراسانکردن و ئازاردانی دەروونی، سیاسەتەکانی ئێستای حکومەت ئامانجیان "ڕێکخستنی" ژیانی خێزان و کارکردنە، بەڵام ئەم ڕێکخستنە تاکە باری بەرپرسیارێتی چاودێری ناوماڵ دەخاتە سەر ژنان، ئەمەش پاڵیان پێدەنێت بۆ قبوڵکردنی کارە ناجێگیر و کەمتر سەقامگیرەکان.

 

ڕوونیشیکردەوە، زۆرجار ژنان بە هۆی چاودێریکردنی منداڵ یان بەرپرسیارێتی چاودێری بەتەمەنەکان لەناو خێزانەکەدا ناچاردەکرێن بۆ ڕێکخستنی کارێکی نەرم و نیان، لەکاتێکدا ئەم سیاسەتانە وەک "دەرفەت" دەخرێنەڕوو بۆ زیادکردنی بەشداریکردنی ژنان لە بازاڕی کاردا، بەڵام لێکۆڵینەوەکانی ڕێکخراوەکانی وەک ”DİSK-AR” "ديسك-ئار" و"كادین ئیشجی" ئاشکرای دەکەن کە ئەم زیادبوونە ڕواڵەتییەی دامەزراندنی ژنان لە چوارچێوەی کاری ناجێگیر و نائەمنیدا ڕوودەدات، کە وایکردووە بەشداریکردنی ژنان لە بازاڕی کاردا هێمای بێت نەک ڕاستەقینە.

 

ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی ژنان لە کارگەلێکی نەرمتر و کەمتر سەقامگیرتردا کاربکەن، یان ئەگەر ناچاربن لە ماڵەوە چاودێری منداڵێک یان کەسێکی بەتەمەن بکەن، ئەوا بەرپرسیارێتی ئەو چاودێرییە لە ئەستۆ دەگرن، بە سەیرکردنی دۆخی ئێستا، بەتایبەتی تایبەت بە ژنان، بۆمان دەردەکەوێت کە سیاسەتێک هەیە ڕێگە بە ژنان دەدات بچنە ناو بازاڕی کارەوە، ئەو بەرنامانە ڕادەگەیەنرێن کە بە "مژدەیەکی خۆش" دادەنرێت، وەک خۆیان بانگەشەی ئەوە دەکەن، ژمارەی ژنانی کارکەر لە زیادبووندایە، بەڵام کاتێک پێداچوونەوە بە لێکۆڵینەوەکانی ”DİSK-AR” "ديسك-ئار"  دەکەین، دەبینین کە ئەم دۆخەی دامەزراندن زیاتر بەرەو بوارەکانی کارکردنی نەرم و ناجێگیر پاڵدەنرێت.

 

”ژنان بەدەست کەمی کاتەوە دەناڵێنن”

بە ژنکردنی هەژاری کێشەیەکی فرەڕەهەندە، تەنها لە کەمی داهاتدا سنووردار نییە. ئاماژە بەوە دەکرێت کە ژنان لە کاتی قەیرانە ئابوورییەکان و بەرزبوونەوەی تێچووی ژیاندا بەدەست هەژارییەکی توندترەوە دەناڵێنن، هەروەها ژنان بارگرانی هەردوو کاری موچەخۆر و بێ موچە لە ئەستۆ دەگرن.

 

ئەم دۆخە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بە سنووردارکردنی کات ناسراوە لە ژیانی ڕۆژانەی ژناندا، ئاماژە بەوە دەکرێت کە ژنان بەردەوام بەدەست فشاری کاتەوە دەناڵێنن بەهۆی بەرپرسیارێتی چاودێری ناوماڵەوە، جا بەشداری هێزی کار بکەن یان نا.

هەژاری ژنان یان بە ژنکردنی هەژاری، بە گشتی لە چوارچێوەیەکی ئابووریی فراوانتردا تێدەگەین و ئەمەش گرنگە چونکە ژنان، ئەگەر دامەزراو بن، بەڕاستی ئازادی ئابوورییان نییە، بەڵام لە لایەکی تریشەوە بەدەست کەمی کاتەوە دەناڵێنن، ئەمەش واتای چییە؟ تولای کۆرکوتان دەپرسێت، لەوەڵامدا وتی: ئەمڕۆ ئێمە دامەزراو بین یان کاری بێ موچەی ناوماڵ ئەنجام بدەین، کاتێکی پێویستمان لە ژیانماندا نییە، ژنان بەدەست کەمی کاتەوە دەناڵێنن، جیاوازییەکی گەورە هەیە لە نێوان ئەو کاتەی پیاوان بۆ کاری ماڵەوە تەرخانی دەکەن و ئەو کاتەی ژنان تەرخانی دەکەن و ئەمەش لە زۆر شوێنی جیهاندا هەیە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە ڕێگریمان لێدەکات لەوەی ژیان بەو شێوەیەی ئارەزووی دەکەین بژین، چونکە ئەم ڕۆڵەی بەسەرماندا سەپێنراوە، گرنگیدان بە ماڵ و داڕشتنی تەواوی پرۆسەی منداڵبوون لە ڕێگەی ژنانەوە، بەو واتایەیە کە ئەو کاتەی ئێمە بۆ هونەر، سیاسەت یان هاوڕێکانمان تەرخانی دەکەین، بە شێوەیەکی بەرچاو کەمترە لەو کاتەی پیاوان تەرخانی دەکەن.

 

بەڵام بەو پێیەی پیاوان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا ناکرێت و لەبەرئەوەی سیستەم لەپاڵ سەرمایەداری و پیاوسالاریدا ئەم دۆخە بەهێزتر دەکات، بەردەوام خراپتر دەبێت، بۆیە لەگەڵ نزیکبوونەوەی ٨ی ئادار، ژنان دەچنە سەر شەقامەکان بۆ خەباتکردن و مافەکانی کارکردنیان، بەتایبەتی بۆ باشترکردنی بارودۆخی کارکردن و موچەی یەکسان و بەرەنگاربوونەوەی قسەی ناشرین و هەراسانکردن.

 

”کارکردنی دوو هێندەیکارکردن و دامەزراندنێکی ناجێگیر”

تولای کۆرکوتان ئاماژە بەوە دەکات، کە دۆخی ژن لە هێزی کاردا بە هاوبەشی لەگەڵ کاری ناوماڵ هەڵدەسەنگێندرێت و کاری ناوماڵ و چاودێری بە موچە لە ژێر بارودۆخی ناجێگیردا ئەنجام دەدرێت، هەروەها ژنان "بە دوو شۆفت" دەژین، کە تەرخانکردنی کاری ناوماڵ بۆ ژنان لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە نائەمنییان قووڵتر دەکاتەوە.

 

بۆ نموونە کرێکارانی ناوماڵ کاریان هەیە، بەڵام لە ماڵەوەش کار دەکەن، بۆیە هەموو ئەم ڕۆڵانە لەو ڕۆڵانەوە سەرچاوە دەگرن کە پێمان سپێردراوە، لە ڕاستیدا ژنان لە ژێر بارگرانییەکی دوو هێندەدا دەژین، لە ناجێگیرترین و نەرمترین کەرتەکاندا گیریان خواردووە و موچەکانیان لەڕادەبەدەر نزمە، بۆ نموونە ئەگەر پیاوان لە ماڵەکاندا بە موچە کاریان بکردایە، ئەوە کارێکی تەواو مسۆگەرکراو دەبوو بە مافی خانەنشینی و بیمە و پێگەی یاسایی، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەم کارانە بە دۆمەینی ژنان دادەنرێت، تەنانەت ئەگەر کرێکارانی ناوماڵیش موچەیان پێبدرێت، لە ناجێگیرترین شوێنەکاندا کاردەکەن، بەبێ بیمە، بەبێ هیچ ڕێوشوێنێکی پارێزراو و تەندروستی پیشەیی.

 

”نوێنەرایەتی ژنان لە سەندیکاکانی کرێکاران”

پرسی ڕێکخستنی سەندیکاکانی کرێکاران بەشێکی گرنگی دیالۆگ بەردەوامە سەبارەت بە کاری ژنان. تولای کۆرکوتان ئاماژە بەوە دەکات، کە ڕێژەی ئەندامێتی سەندیکاکان لە تورکیا بە گشتی کەمە، نوێنەرایەتی ژنان لە پێکهاتەکانی سەندیکاکاندا سنووردارە و پیاوان زیاتر پۆستی بەڕێوەبردنیان هەیە.

 

جەخت لەسەر پێویستی چاکسازیی پێکهاتەیی دەکاتەوە بۆ زیادکردنی بەشداری ژنان لە سەندیکاکانی کرێکاریدا، ئاماژە بەو ئاستەنگە پێکهاتەییانەی ژنان لەم بوارەدا دەکات کە ڕووبەڕووی دەبنەوە، پێویستی ڕێکخستنی دامەزراوەیی بۆ تێپەڕاندنیان.

 

بەداخەوە ڕێژەی ئەندامێتی سەندیکاکان لە تورکیا زۆر کەمە، بەڵام کاتێک سەیری وێنەی گشتی دەکەیت، ژمارەی ژنان لەوەش کەمترە، ڕاستە زۆر سەندیکای سەر بە ”DİSK-AR” "ديسك-ئار"  هەیە کە ژنانی گەنج پۆستی سەرکردایەتییان هەیە، بەڵام بەگشتی ژنان لە کاری سەندیکاکاندا بە دەگمەن دەبینرێن، بێگومان هۆکاری زۆر هەیە بۆ ئەمە، بەهۆی چەندین سنووردارکردنەوە سنووردار بووین، کاتێک پەیوەندی بە سەندیکایەکەوە دەکەین یان هەوڵی بەشداریکردن لە هەر لایەنێکی خەباتدا دەدەین، پێویستە لەم سنووردارکردنانە ڕزگارمان بێت بۆ ئەوەی بتوانین ئازادانەتر وەک پیاوان خەریکی کاری سیاسی بین.

 

لە کۆتای قسەکانیدا، تولای کۆرکوتان، لە کۆمەڵەی هاوپشتی ژنان و یەکێتی ژنانی سەر بە یەکێتی ژنان، ئاماژەی بەوەدا، کە پیاوانیش شوێنمان پێنادەن، بۆیە دەبێت خۆمان بیکەینەوە، شکاندنی ئەو بەربەستانەش کارێکی ئاسان نییە، بەتایبەتی لەگەڵ زاڵبوونی پیاوان لە پۆستە بەڕێوەبردنەکاندا، شوێنی ژنان بەرتەسکتر دەبێتەوە، هەروەها پێویستە سەندیکاکان سیاسەتێک بۆ زیادکردنی بەشداریی ژنان پەرەپێبدەن، بە شێوەیەکی دیاریکراو بوارەکانیان بۆ بکەنەوە، هەروەها سەنتەری چاودێری ڕۆژانە لە بارەگاکانیدا دابمەزرێنێت بۆ ئەوەی ژنان بتوانن بەشداری کۆبوونەوەکان بکەن و هەندێک لەو سنووردارکردنانە کەم بکەنەوە کە بەسەریاندا سەپێنراوە، بەڵام ئەمە شتێک نییە کە تەنها بە داوای بەڕێوەبەرایەتی باڵا یان سەپاندنی بەسەر پیاواندا بەدەستبهێنرێت، دەبێت ژنان هەوڵدەدەن بۆ بەدەستهێنانی.