ژنانی کرێکار خۆپیشاندانیان کرد

ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی کرێکار لە کۆمپانیایەک کە ئامێری تەلەفۆنی زیرەک دروست دەکات، خۆپیشاندانیان کرد و ڕێگای گشتی چینای- بەنگالورویان گرت.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو خۆپیشاندانە کە فراوان بوو لە دوو شوێنی دیکەی بەنگالوروی هندستان سەریهەڵدا، لە درەنگانی شەوی هەینیەوە بۆ ماوەی ١١ کاتژمێر بەردەوام بوو، بەهۆی ژەهراویبوونەوە بوو لە ڕێگەی خۆراکەوە، هەروەها لەسەر شوێنی مانەوەی کرێکارەکان بوو کە لە قەراغ شاردایە.

 

پۆلیس وتی: "کارمەندەکان تووشی ڕشانەوە و سکچوون بوون دوای ئەوەی خواردنی لە قوتونراویان خواردووە، ١٣٢ لەوان لە نەخۆشخانەکان چارەسەر کران و جگە لە چوار کەس کە بەردەوامن لە چارەسەرکردن، هەموو ئەوانی تر دەرکراون".

 

پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو، کە  زانیاری هەڵە  و  گوماناویی لە نێوان فەرمانبەراندا بڵاودەبنەوە و دەنگۆی ئەوە هەیە کە بەلایەنی کەمەوە دوو کرێکاری زیان بەرکەوتوو گیانیان لەدەستدابێت، بۆیە خۆپیشاندان کراوە.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە کە کۆمپیانیاەکە تا ئێستا هیچ لێدوانێکی لەو بارەیەوە نەداوە.