ژنانی کەمپی قۆرەتوو هۆشیار دەکرێنەوە
لەبارەی توندوتیژی کردن بەرامبەر منداڵان و دەرئەنجامە خراپەکانی، سیمینارێکی هۆشیار کردنەوە بۆ ژنانی کەمپی قۆرەتوو بەڕێوەچوو.
ناوەندی هەواڵ
لقی گەرمیانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان ڕایگەیاند، تیمى مۆبایلى سهر به لقی گەرمیانی بهڕێوهبهرایهتىیەکە بەهاوکاری ڕێکخراوی "unhcr" و لهلایهن ئەندامى تیمى موبایل "ژیان عەبدولکەریم محەمەد" سیمینارێکی بە ناونیشانى "ئاکامە خراپەکانی توندوتیژی بەرامبەر بە منداڵان و کاریگەری لەسەر دەروونی منداڵان و کاریگەری لەسەر هەڵسوکەوتەکانی ڕۆژانەیان" بۆ ژنان و کچانی کەمپەکی قۆرەتوو رێکخست.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەلایەن ئامادەبووانەوە کن ژنان و کچان بوون بەشداری و گفتوگۆ لەسەر بابەتەکە کراوە.