ژنانی کۆچبەری عەلەوی: ئاشتیمان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دۆزیەوە

کۆنگرەی ستار سەردانی ئەو خێزانانەی کرد کە لە کەناراوەکانی سووریاوە کۆچیان کردووە بۆ شاری تل تەمر لە کانتۆنی جزیرە لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایانگەیاندووە کە لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئارامیان دۆزیوەتەوە.

سۆرگوڵ شێخۆ 

 

تل تەمر-باندە جیهادییەکانی هەتەشە لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە کۆمەڵکوژی دژی عەلەوییەکانی دانیشتووی کەناراوەکانی سووریا ئەنجام دەدەن. زانراوە تا ئەمڕۆش ڕفاندن و دەستدرێژی و کوشتن و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان بەردەوامە.

 

ئەو خێزانانەی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پەناگە و شوێنێکی سەلامەتیان دۆزیوەتەوە، ڕوویان لە کانتۆنەکانی کردووە. دوو لەو خێزانانە لە شاری تل تەمر لە کانتۆنی جزیرە نیشتەجێ بوون، خۆبەڕێوەبەری پێویستیەکانیان دابین دەکات. هەروەها منداڵەکانیان ئەمساڵ لە خوێندنگەکانی خۆبەڕێوەبەری دەخوێنن.

 

بەمەبەستی نیشاندانی هاوسۆزی لەگەڵ ژنانی عەلەوی، کۆنگرەی ستار سەردانی ئەو خێزانە عەلەویانەی کرد کە لە پارێزگای حومس هەڵاتوون، لەم سەردانەدا کۆنگرەی ستار پاڵپشتی و هاوسۆزی خۆی بۆ ژنانی عەلەوی دەربڕی. ئەو ژنانە باسیان لەو کۆمەڵکوژی و پێشێلکارییانە کرد کە لەلایەن هەتەشە لە دژی ژنانی عەلەوی ئەنجامدراون.

 

ڕفاندنی ژنان بەردەوامە و خوێندکارە کچەکان لە خوێندن دەبڕدرێن


ویید انەجاڕ باسی لەوەشکرد، کوشتن و ڕفاندنی ژنان لە کەناراوەکانی سووریا بەردەوامە و بەهۆی مەترسی ڕفاندن چیتر ناتوانن بچنە زانکۆ و بەردەوام بن لە خوێندن. ژنان لە چوار دیواری ماڵەکانیاندا دەمێننەوە. کۆمەڵکوژییەکانی کەنارەکانی سووریا ئاستی ڕق و کینەی حکومەتی کاتی لە دژی عەلەوییەکان دەردەخەن، هەتەشە پێی وتوون کە عەلەوی نابێت بژی،عەلەوییەکان لە لێواری لەناوچووندان و دەیانەوێت دەریان بکەن. 

 

ئەو ئارامییەی کە لە کەناراوەکانی سووریادا نەماوە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دۆزرایەوە

وید ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئارامی و ئاسایشی کەناراوەکانی سووریا لەدەستداوە، و چیتر ترسی لە ژیانی منداڵ و کچەکەی نییە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەروەها ڕێزی خۆی بۆ خۆبەڕێوەبەری دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە خۆبەڕێوەبەری ئاوارەکانی عەلەوی وەک خوشک و برای خۆیان لە باوەش گرتووە.

 

وید ئایندەیەکی گەش بۆ سووریا دەبینێت و لێرەدا سەرنجی بۆ کردەوەکانی هەەتشە ڕاکێشا، کە نیشانی داوە کە دەیانەوێت چی بکەن لە دوای هاتنە سەر دەسەڵات و وتی: هیچ حکومەت و دەوڵەتێک نییە، ئەوان زانستیان کوشتووە و ڕێگایان بۆ نەزانین خۆش کردووە. ئەوان دەیانەوێت سووریا بگەڕێننەوە بۆ سەردەمی نەزانی. بیر لە پزیشکێک بکەرەوە، ئەوان دەکوژن بەڵام با تیرۆریستان بژین.

 

هەنگاوی کۆنکرێتی نییە، هەموو شتێک بە وشە و نووسین دەمێنێتەوە

وید باسی ئەو فشارانەی کرد کە هەتەشە بەسەر ژناندا دەیسەپێنێت و وتی کە ئەوان هەوڵدەدەن ژنان لە چوار دیواردا قەتیس بکەن و یەک بە یەک مافەکانیان لێ بسەننەوە و سزایان بدەن بە ژیانێکی ماڵی و پەروەردەکردنی منداڵ و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سەرەڕای ئەو یاسایانەی کە نووسراون، هیچ کارێک ناکرێت، کەمینەکان ناپارێزرێن، و هەموو شتێک تەنها بە قسە و نووسین دەمێنێتەوە، هیچ هەنگاوێکی کۆنکرێتی نییە.

 

سیستەمێکی دیموکراتیک و لامەرکەزی پێویستییەکە

وید جەختی لە گرنگی پاراستنی عەلەویەکان کردەوە کە دووەم گەورەترین نەتەوەی سووریان و وتی: ڕژێمی بەعس هاوشێوەی هەتەشە زیانی بە گەلی عەلەوییەکان گەیاند، ئەو لێدوانانەی کە دەڵێن ئێمە لە دەوڵەتەوە نزیک بووین ڕاست نین، پێویستە سیستمێکی دیموکراتیک لامەرکەزی هەبێت بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان و گەلان.

 

لەما تەرەف زانای کۆمەڵناسی مامۆستا بوو لە کەناراوەکانی وقوریا، بەڵام بەهۆی ئەو گۆڕانکاری و فشارانەی کە هەتەشە سەپاندبووی، ئیتر نەیتوانی لەوێ درێژە بە خوێندن بدات. بۆیە بە وردی قسەی لەگەڵ کۆنگرەی ستار کرد سەبارەت بەو کۆمەڵکوژییانەی کە لەلایەن هەتەشەوە ئەنجامدراون.

 

لەما کوشتنی خوێندکارە کچەکانی لە کۆمەڵکوژییەکەدا بەبیرهێنایەوە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئاگاداری ئەوە بووین کە ئەوەی ئازاد کراوە ڕەنگە نەگەڕێتەوە، چونکە گومانی ڕفاندن زۆر بەرزە.

 

بڕیار لەسەر لقە پەروەردەییەکان

لەما باسی لە گۆڕانکارییەکانی سیستمی پەروەردە لە قوتابخانەکانی کەناراوەکانی سووریا کردو وتی: هەتەشە دەستوەردانی لە هەموو شتێکدا کردووە، لە پەرتوکی خوێندنی زمانی ئینگلیزیدا ڕوخساری کچانی داپۆشیوە، ئەوان وانەکانی هونەر و مۆسیقا و وەرزشیان کەمکردۆتەوە و پۆلەکانی خوێندنی ئیسلامی زیادکردووە، ژیان لێرە دەورە دراوە، بە واتایەکی تر ژیان دەکوژرێت. 

 

هێما پیرۆزەکانمان لە کەناراوەکاندا لەناوچوون

لەما ئاماژەی بەوەشکرد، لێرەدا ڕێزگرتن لە زمان و کولتوور و ئایینەکان هەیە و هەموو گەلان لە یەکتر تێدەگەن. کورد و ئاشوورییەکان بە زمانی خۆیان قسە دەکەن بەڵام لە یەکتریش تێدەگەن و دەڵێن: لێرە کەنیسە و مزگەوت هەیە، ئەمە باشترین شتە، بەڵام ئەوەی دڵتەنگمان دەکات ئەوەیە کە کڵێسا و مزگەوتەکانمان لە کەنارەکانی سووریا وێران و زیانیان پێگەیشتووە، ئەوان بێڕێزییان بە پیرۆزییە ئاینییەکانمان کردووە.

 

بۆیە بە وتنی ئەوەی کە مرۆڤایەتی لە سووریا نەماوە، ڕوونیکردەوە کە ئەوان لە دونیایەکی زۆمبی و خوێنمژدا دەژین.