ژنانی کۆبانێ: بوونی خۆمان بەهەموو شێوەیەک دەپارێزین

لە وەڵامی هێرشە لەشکرکێشییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ژنانی شاری کۆبانێ هەڵوێستی خۆیان دەربڕی و ڕایگەیاند، ''بوونی ئێمە لە ناو دەچێت، وەک ژن ئامادەین بۆ هەموو مەرجێک''.

پەرچەم جودی

 

کۆبانێ- دوای ئەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ''هەسەدە'' و جیهادیەکانی هەتەشە ڕێککەوتن لەسەر گەیشتن بە ڕێککەوتن لە ناوچەکانی دیکە، جیهادییەکانی هەتەشە سەرجەم ڕێککەوتنەکانیان پێشێلکرد و هێرشێکی فراوانی لەشکرکێشییان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستپێکرد.

 

چەتەکان کە هێرشی توندیان لە ڕێگەی بەرە و شانە نووستووەکانیانەوە ئەنجامدا، بەڵام لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات ''هەسەدە''وە، وەڵامی هێرشەکان درایەوە، هەروەها ژنانی شاری کۆبانێ کاردانەوەیان بەرامبەر بە هەڕەشەکانی سەر کۆبانێ و هێرشە لەشکرکێشیەکان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە گشتی نیشاندا.

 

''ئێمە بە بەرخۆدانێکی گەورە بەرگری لە دەستکەوتەکانمان دەکەین''

مەدینە ئەحمەد بیری هێنایەوە، کە ژنان بە تێچووی زۆر و بەرەنگارییەکی زۆرەوە دەستکەوتەکانیان بە دەست هێناوە و وتی: ساڵانێکە گەلی کورد و ژنان بۆ دەستەبەرکردنی بوونی خۆیان خەبات و بەرخۆدان دەکەن، هەر بۆیەش ئاسان نییە بوونی ئێمە ئەمڕۆ بە هێرشی چەتەکان لەناو بچێت.

 

مەدینە لە وەڵامی ئەم هێرشانەدا تووڕەیییەکی زۆری دەربڕی کە کورد تەنانەت یەک بستێک خاکی خۆی ڕادەستی داگیرکەران ناکات و وتی: هەڵوێست و بەرخۆدانمان لە چاودایە، هەروەها متمانەمان بە هێز و ئیرادەمان هەیە، بۆیە ئەم چەتانە و هاوکارەکانیان نابێت بچنە ناو ئەو مەزاجەوە کە ئێمە بە ئاسانی خاکەکەمان ڕادەست بکەین و دەستبەرداری بەرخۆدانمان ببین.

 

''ئێمە ئامادەین بۆ هەموو مەرج و بارودۆخێک''

لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند، کە ئەوان بە شەرەف و قارەمانێتییەکی زۆرەوە شەڕ دەکەن، چونکە وەک کورد هەوڵی لەناوبردنمان دەدرێت، هەروەها وتیان بوون و نەبوونی ئێمە لەسەر ئەم خاکە دەبێت، بۆیە شەڕ بۆ کەرامەت و خاک و نیشتمانمان دەکەین، هەروەک چۆن کراوەین بۆ ئاشتی و دیالۆگ، ئاواش ئامادەین بۆ بەرگریکردن لە خۆمان.

 

''هێرشێکی تەواو هەیە بۆ سەر بوونی ئێمە''

بەدیعە میهۆ هەڵوێستی ژنانی بەرامبەر هێرشەکان بەم قسانە دەربڕی: وەک ژنێکی کورد کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەژی، وتی: ئێستا کاتی ئەوە هاتووە ئێمە وەک ژن و خەڵک و شەڕڤانان هاوسۆزی خۆمان لە بەرامبەر هێرشەکانی لەشکرکێشی نیشان بدەین، وەک چۆن لە بەرخۆدانی کۆبانێ و هەروەها لە بەنداوی تیشرین و چەندین داستانی دیکەدا، ئیرادە و بەرخۆدانمان سەرکەوتنی مسۆگەر کرد، ئەمڕۆش جارێکی دیکە هەمان ئیرادە بەرز دەکەینەوە و هەموو هێرشەکان پووچەڵ دەکەینەوە.