ژنانی هونەرمەندی قامیشلۆ کە بەشدارن لە سەفەربەری: ئێمە لەبەردەم شەڕی هەبوونداین
ژنانی هونەرمەندی شاری قامیشلۆ دووپاتیان کردەوە، کە هونەرمەندان شۆڕشگێڕی گەلن و هەر بەو هۆیەشەوە پەیوەست بوون بە سەفەربەری، هیچ کەس ناتوانێت کولتووری گەلی کورد لەناو ببات.
نەغم چاچان
قامیشلۆ-چەتەکانی هەتەشە و تورکیا هێرشی دڕندانە بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستپێدەکەن، خۆبەڕێوەبەری هەرێم لە ڕاگەیاندراوەکەیدا سەفەربەری ڕاگەیاند و ئیدانەی هێرشەکان دەکات و داوای "پەیوەستبوون بە خەبات بۆ پاراستنی بوونیمان" دەکات.
تەڤگەری ڕۆشنبیری و هونەری دیموکراتی میزۆپۆتامیا ”تەڤ-چاند” لە ڕاگەیاندراوێکدا، ڕایگەیاند، کە هونەرمەندانیان بە ڕۆحی خەباتی شۆڕشگێڕانەی گەلەوە دەچنە پاڵ سەفەربەری.
"یەکگرتوویی ئێمە ناشکێت"
سومەیا محەمەد، هاوسەرۆکی تەڤگەری ڕۆشنبیری و هونەری دیموکراتی میزۆپۆتامیا ”تەڤ-چاند” لە ڕۆژائاوای کوردستان، باوەڕی خۆیان بە هێز و گەلەکەی دووپاتکردەوە، وتی: گەلی کوردستان کۆیلایەتی و چەوساندنەوە قبوڵ ناکات، ئێمە وەک هونەرمەند لەگەڵ هێزەکانمان و گەلەکەماندا وەستاوین، هەرگیز لە بڕیاری تەڤگەرەکە پاشەکشە ناکەین، چونکە ئێمە باوەڕمان بە گەلەکەمان و هێزی ئەوان هەیە، هونەرمەندان شۆڕشگێڕی گەلن، تا کۆتاییش لەگەڵ گەلەکەماندا دەوەستینەوە.
"ئەمڕۆ ڕۆژی بوونی ئێمەیە"
نەسرین بۆتان، هونەرمەند جەختی لە پاڵپشتی هونەرمەندان بۆ داخوازییەکانی گەلی کورد و هێزە سەربازییەکان کردەوە و ڕایگەیاند، ئێمە خەڵکی ڕۆژئاوایکوردستانین، هەر ئاڵەنگاریەک ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، ئێمە وەک هونەرمەندان ئامادەین لە ٦ی کانوونی دووەمە گەلەکەمان ڕووبەڕووی هێرشی توندوتیژی بووەتەوە، خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەفەربەری لە دژی هێرشی گروپە چەکدارەکان بۆ سەر ناوچەکە ڕاگەیاندووە، ئێمەش وەک هونەرمەندان بەشداری ئەم سەفەربەریە دەکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە هەموو چین و توێژەکانی کوردستان دەکەین یەکگرتوو بوەستن و پاڵپشتی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان دا بکەن، ڕۆژئاوای کوردستان ڕووبەڕووی جینۆساید دەبێتەوە، ئەمڕۆ ڕۆژی ئێمەیە، با هەموومان چەک هەڵبگرین و لەپشت شەڕڤانانمانەوە بوەستین تا ڕزگاریان دەکەین.
"ملکەچ نابین"
نەورۆز سێلمان هاوسەرۆکی تیپی مۆسیقای جزیرە ئاماژەی بە هەوڵەکانی سڕینەوەی کولتووری کوردی کرد و وتی: هیچ کەس ناتوانێت کولتووری گەلی کورد لەناو ببات، وەک هونەرمەندان بە چەقبەستوویی دەمێنینەوە، ملکەچ نابین، هەڵوێستی خۆمان و دەنگی خۆمان و هاواری هونەری خۆمان دەگەیەنین بە هەموو جیهان، دووپاتی دەکەینەوە کە کەس ناتوانێت کولتووری گەلی کورد لەناو ببات.