ژنانی حەلەب بە بۆنەی ٨ی ئادار کۆبوونەوە

بە نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی ژنان، کۆنگرەی ستاری حەلەب لە گەڕەکی شێخ مەقسود لەگەڵ ژنان کۆبووەوەز حەلەب

بە نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی ژنان، کۆنگرەی ستاری حەلەب لە گەڕەکی شێخ مەقسود لەگەڵ ژنان کۆبووەوەز

حەلەب

 

کۆنگرەی ستاری حەلەب بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان بە دروشمی "پێکەوە شۆڕشەکەمان دەپارێزین و خاکەکەمان ڕزگار دەکەین" لە گەڕەکی شێخ مەقسود کۆبوونەوە، کۆبوونەوەکە بەبەشداری دەیان ئەندامی ڕێکخراوو دامەزراوە کۆمەلایەتییەکان و ژنانی گەڕەکە لە ژێرزەمینی یاسین بەڕێوەچوو، هۆڵی کۆبوونەوەکە بە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی کۆنگرەی ستار ڕازێندرایەوە، کۆبوونەوەکە لەلایەن ئەندامی جێبەجێکاری کۆنگرەی ستار سێڤین ئیمۆنی بەڕێوەبرا.

 

"ژنان خۆبەدەستەوەدان قبوڵ ناکەن و هەمیشە ڕێگای بەرخۆدان دەخەنە پێش خۆیان"

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سێڤین ئیمۆنی تیشکی خستە سەر گرنگی ڕۆژی جیهانی ژنان و ڕایگەیاند، لە ٨ی ئاداری ١٨٥٧ ژنان کە لە کارگەیەکدا کاریان دەکردو دەستیان بە مانگرتن کرد، داوایان کرد کاتژمێرەکانی کارکردنیان بۆ ٨ کاتژمێر کەم بکرێتەوە و مووچەی یەکسانیان هەبێت، بەڵام لە ئەنجامی ئەو مانگرتنەدا کارگەی ژنان سوتێنرا و نزیکەی ١٠٠ ژن کوژران، ئەمە کاریگەری گەورەی لەسەر هەموو جیهان هەبووە و لەو کاتەوە ٨ی ئادار وەک ڕۆژی جیهانی ژنان دیاریکرا، تا ئەم خاڵە بە هەموو جۆرێک هێرش دەکەنە سەرمان بۆ ئەوەی ئیرادەی ئێمە بشکێنن، عەقڵییەتی شۆڤێنیانەیان بەکارهێناوە کە دەیانەوێت ژنان لەناوبەرن و وەک ئامرازێک لە ژیاندا بەکاری بهێنن، بەڵام تا ئەمڕۆ بە هەموو ڕەنگەکانەوە بەرخۆدانی ژنان دەبینین و ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ژنان خۆبەدەستەوەدان قبوڵ ناکەن و هەمیشە بەرخۆدانیان خستووەتە پێشی خۆیان" .

 

"دەبێت ژیان لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی ژنان پەرەی پێ بدرێت"

لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا سێڤین ئیمۆنی وتی: "پێویستە ژیان لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی ژنان پەرە پێ بدرێت هەتا ژن ڕزگار نەبێت ژیان ڕزگار نابێت، ژنان دەبێت بە هێزی ئازاد و ئیرادەی خۆیانەوە پەیوەست بن بە ژیانەوە، پێویستە هەموو ژنێک خۆی ڕێکبخات چونکە ڕێکخستن بنەمای هەموو پێشکەوتنێکە".

 

لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا فیلمێک لەبارەی ٨ی ئادار نمایشکرا.