ژنانی گەنجی شەنگال لە دژی هێرشەکان ڕێپێوانیان کرد

ئێوارەی دوێنێ بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و گەنجانی ئێزدیخان، ڕێپێوانێکی مەشخەڵی دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر شەنگال ڕێکخراو ئاماژەیان بەوەکرد کە ئەوان هەمیشە لە پشتی هێزەکانی خۆیان دەبن.

شەنگال

لە دوو مانگی ڕابردوودا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە شەنگال دەفڕن و لەم دوو مانگەدا چەندین جار لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە هێرشە ئاسمانییەکان ئەنجام دراوە، سەرەڕای داواکردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال بۆ دەستتێوەردانی حکومەتی عێراق لەم دۆخەدا، بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێک دژی ئەو هێرشە نایاسایی و نامرۆییانە هەڵوێستی نەبووە تا ئێستا ئاسمانی عێراق کراوەیە بۆ دەوڵەتی تورک.

لە ٢٩ی تشرینی یەکەم، فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی دەوڵەتی تورک خانوویەکی لە خانەسۆر کردە ئامانج بۆ شەرمەزارکردنی ئەو هێرشە، دوێنێ بە پێشەنگایەتی یەکینەکانی ژنانی گەنجی شەنگال و دایکانی شەنگال ڕێپێوانێک ڕێکخرا.

ڕێپێوانەکە لەبەردەم ئەنجومەنی گەلی خانەسۆرەوە دەستیپێکرد و چوون بۆ ئەو شوێنەی کە هێرشەکەی کرایەسەر، لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵاکانی یەکێتی گەنجانی ئێزدی، هێزەکانی ئاسایشی ئێزدی و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرانەوە.

 

بەدروشم ڕێپێوانیان کرد

لە کۆتایی ڕێپێوانەکەدا، ڕاگەیەندراوێکی یەکێتی گەنجانی ئێزدی لەو ماڵەی کە کرایە ئامانج خوێندرایەوەو لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە وەک کۆمەڵگەی ئێزدی هەرگیز بێدەنگ نابن لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و هەمیشە لە پشت هێزەکانیان دەبن و خۆڕاگری دەکەن و دەوەستنەوە، وتیان: "ئێمە وەک گەنجانی ئێزدی هەرگیز هێرش بۆ سەر خاک و هێزەکانمان قبوڵ ناکەین ئێمە تا کۆتایی بە هێزی خۆمان دەبین هیچ هێزێک ناتوانێت ئەو ئیرادەیەی کە بە خوێنی شەهیدان دروست کراوە بشکێنێت نە ئەردۆغان و نە کەسی تر، ئەمە خاکی ئێمەیە و تا کۆتایی دەیپارێزین".

 

ئەرکی یەکەمی حکومەتی نوێی عێراق ئەوەیە کە ئاسمان لە دەوڵەتی تورکیا بگرێت

ڕاشینا عەبدوڵا، ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنجی ئێزدی، وتیشی: ئەرکی یەکەمی حکومەتی نوێی عێراق ئەوەیە کە ئاسمان لەبەردەم دەوڵەتی تورک بگرێت و وتی: "ئێمە وەک ژنانی گەنج و گەنج لێرە ئامادەبووین بۆ ئەوەی هەڵوێستی خۆمان بۆ هێزە داگیرکەرەکان نیشان بدەین و بێدەنگ نابین،  سەرەڕای ئەوەش حکومەتی نوێ لەعێراق پێکهێنراوەو ئەرکی ئەم حکوومەتەشە سەرەتا ئاسمانی لە دژی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک بگرێتە دەست، چونکە دەوڵەتی تورک شتی نامرۆڤانە لەسەر خاکی عێراق ئەنجام دەدات".