ژنانی گەنج بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد
یەکێتی ژنانی گەنجی شاری حەلەب، ڕێپێوانێکی بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئەنجامدا.

ناوەندی هەواڵ
یەکێتی ژنانی گەنجی شاری حەلەب بە دروشمی "کاتی ئازادییە، کاتی ڕێبەرییە" ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.
لە ڕێپێوانەکەدا خوێندکاران و ئەندامانی دەزگاکان و کۆمۆنەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشدارییان کرد، ڕێپێوانەکە کە لە بەردەم خوێندنگەی بەرابن مەلیک لە گەڕەکی ڕۆژهەڵاتی شێخ مەقسود دەستیپێکرد، وێنەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و پانکارتی کە لەسەری نووسرابوو "ژن، ژیان، ئازادی" بەرز کرانەوە.
بەشداربووانی ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی جەبانات وەستان و خولەکێک بێدەنگی بیندرا، ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنج زەینب عەبدۆ قسەی کردو سەرنجی بۆ بانگەوازی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی ڕاکێشا و وتی: ئەم بانگەوازە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی قبوڵکراو بووە هۆی گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا.
زەینەب عەبدۆ داوای فراوانکردنی خەباتی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کرد.
ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و "ژیان بێ ڕێبەر نییە" کۆتایی هات.