کۆنگرەی ستار: پیلانەکە دژی هەموو مرۆڤایەتی ئەنجامدرا

کۆنگرەی ستار ڕاگەیەندراوێکی دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بڵاوکردەوە، کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ دەستیپێکرد، وتی: پیلانەکە تەنها دژی ڕێبەر ئاپۆ نەبووە، بەڵکو دژی هەموو مرۆڤایەتی ئەنجامدراوە.

قامیشلۆ

 

 کۆنگرەی ستار ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا، ٢٧ ساڵەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٨ لە شاری قامیشلۆ دەستیپێکرد، شەرمەزار کرد.

 

ڕاگەیەندراوەکە لە بەردەم ناوەندی محەمەد شێخۆ بۆ کولتوورو هونەر بە ئامادەبوونی ئەندامانی ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار و ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی بنەماڵەی شەهیدان و ئەندامانی دامودەزگاکانی خۆبەڕێوبەری خوێندرایەوە.

 

ئەو ڕاگەیەندراوەی کە ئەسمەهان سەدۆ، ئەندامی کۆنگرەی ستار خوێندییەوە بەم شێوەیە بوو: بە ناوی کۆنگرەی ستار لە قامیشلۆ، ئەو پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییە شەرمەزار دەکەین کە دژی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا، پیلانەکە تەنها دژی ڕێبەر ئاپۆ نەبوو، بەڵکو دژی هەموو مرۆڤایەتی بوو، بەهۆی بیرکردنەوە و فەلسەفەی ڕێبەر، تەنها بۆ مافەکانی کورد نەبوو، بەڵکو بۆ مافەکانی هەموو مرۆڤایەتیش بوو، بەتایبەتی بۆ مافی ژنان لە جیهاندا، هەمووان دەزانن بیر و فەلسەفەی ڕێبەر لە جیهاندا، تەشەنە دەکات و ژنان خۆیان لە زنجیرەکانی کۆیلایەتی ڕزگار دەکەن، یەکسانی، دیموکراتی، خۆشەویستی، پێکەوەژیانی ئازاد، زانست، ئازادی و هتد بەدی دێت، هەروەها ئەمەش لەگەڵ بەرژەوەندی دەوڵەتانی دەسەڵاتدار و سیستەمی پیاوسالاریدا ناگونجێت.

 

"ڕێبەر ئاپۆ گرنگترین هەنگاوەکانی بۆ ئاشتی ناوە"

ماوەی ٢٧ ساڵە ڕێبەر لە چوار دیواردا گۆشەگیر کراوە، بەڵام لەگەڵ هەر پەیام و نامەیەکدا، نیشانی داوە کە کار بۆ ئاشتی مرۆڤایەتی دەکات، هەمیشە هەوڵی ئاشتی و یەکسانی دەدات، بەڵام تا ئێستا دەوڵەتی فاشیستی تورک و دەوڵەتە نێودەوڵەتییەکان هیچ هەنگاوێکیان بۆ ئاشتی نەناوە.

 

ئێمەی ژنان کە ئاوی ژیانی ئازادمان بە فەلسەفەی ڕێبەر خواردووەتەوە، تا دوا هەناسەمان بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان، تا سەرکردەکەمان لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد بێت و هەموو ژنانی خیهان ئازاد بن، ئێمە جارێکی تریش وتمان ڕێگای فیکر و فەلسەفەی ڕێبەری مرۆڤایەتی و ئاشتی دەڕۆین، تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت هەرگیز ئازاد نابین.

 

ڕاگەیەندراوەکە بە دروشمی" بێ ڕیبەر ژیان نییە" کۆتایی هات.