ژنانی عەفرین: بەرخۆدانمان لە دژی داگیرکاری بەردەوام دەبێت

ئەو ژنانەی عەفرین کە ڕوویان لە شەهبا کردووە، ڕایانگەیاند دۆخی عەفرین خراپتر بووەو دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە عەفرین کردەوەی دڕندانە ئەنجام دەدەن، بەتایبەتی لە وەرزی زەیتوندا لەسەر خەڵکیان سەپاندووە پارە بدەنە ئەوان.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- لەگەڵ داگیرکردنی ناوچەی عەفرین لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٨ لە لایەن داگیرکاری دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە، خەڵکەی لە شوێنی خۆیان ماونەتەوە، ڕووبەڕووی هێرش دەبنەوە، خراپترین کردەوە لەسەر خۆیان و سروشتی هەرێم بە تایبەت لەسەر ژنان ئەنجام دەدەن، ڕۆژانە ئەرکی ئابووری بەسەر موڵکی گەلدا دەسەپێنن و هەروەها ناچاریان دەکەن پارە بدەن، ئەمەش وا دەکات خەڵک ڕووبەڕووی ئاستەنگ ببنەوە و ئەوانەی پارە نادەن لە ڕاستیدا دەستبەسەر دەکرێن و ئەشکەنجە دەدرێن، ئەمساڵ لەگەڵ هاتنی وەرزی زەیتون بۆ عەفرینی داگیرکراو، چەتەکان نرخی هەر زەیتونێکیان بە ٨ دۆلار سەپاندووە و دەبێت خەڵک لە ماوەیەکی کورتدا بیدات، جگە لە سەپاندنی باجی دارایی، بەرهەمی زەیتون بە زۆر لە خەڵک وەردەگیرێت.

 

"گەل ڕووبەڕووی سەپاندنی باج دەبێتەوە"

 سۆزان ئۆسۆ ڕایگەیاند، دژی داگیرکاری تێدەکۆشێت و سەرنجی بۆ ئەو چالاکییانە ڕاکێشا کە لە عەفرین ئەنجام دەدرێن و وتی: ئێمە کۆچبەرانی عەفرین دژی داگیرکاری بەرخۆدان دەکەین و تێدەکۆشین، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە عەفرین چالاکیی دڕندانە دژی گەلەکەمان ئەنجام دەدەن، ئامانجی سەرەکی دوژمن شکاندن و چەوساندنەوەی ئیرادەی ژنانە، بۆیە هێرش دەکەنە سەر ژنان، لە ماوەی ٧ ساڵی ڕابردوودا ئێمە لە سیاسەتی ئەوان ڕاپەریوین و دەنگی ئازادی بەرز دەکەینەوە، لە ماوەی تەواوی ساڵانی داگیرکردنی عەفرین لە وەرزی زەیتوندا کردەوەکانیان زیاد دەکەن و سزای ماددی بەسەر گەلی ڕاستەقینەدا دەسەپێنن و ئەشکەنجەیان دەدەن، ئاستی لێبوردەیی تێپەڕێنراوە و ئەو کارانە قبوڵکراو نین، بۆیە گەلی عەفرین لە چەتەکان ڕاپەری، هەروەها لە شەهباوە پشتیوانیان دەکەین لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی کە دەکرێتە سەرمان، پێکەوە و بە ڕۆحی ژنانی ئازاد کۆتایی بە داگیرکاری دەهێنین و خاکەکەمان ڕزگار دەکەین، سیستمی فاشیزمی دەوڵەتی تورک لەناو دەبەین.

 

"جیهان بێدەنگە بەرامبەر ئەو کارانەی کە ئەنجام دەدرێن"

ئەڵماز حسۆ ئاماژەی بەوەکرد، گەلی عەفرین لە وەرزی زەیتونەوە بژێوی ژیانیان دابین دەکەن، بەڵام داگیرکەری تورک  ماندووبوونیان لێ وەردەگرێت وتیشی: ئەو کردەوە و دڕندەییەی کە لە عەفرین دەکرێت، هیچ نموونەیەکی نییە، بەڵام جیهان بێدەنگ بووە و مافی گەلی ئەو ناوچەیە ناپارێزن، عەفرین بە زەیتونەکانی ناوبانگی دەرکردووە، خەڵکەکەیشی خزمەت بە دار زەیتونەکانیان دەکەن، بە درێژایی ساڵ سوودی لێ وەردەگرن و بژێوی ژیانیان دابین دەکەن، بەڵام بەداخەوە چەتەکانی داگیرکەری تورک پارەی زیاتر بەسەر دار زەیتونەکاندا دەسەپێنن و کاری خەڵک دەدزن، گەل لە دژی ئەم کارانە دەوەستنەوە و ئەم بڕیارانە قبوڵ ناکەن، هەروەها ناڕەزایەتی دژی ئەم کردەوانە لە گوندی کاکسیر دەرکەوت. دیسان دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان لە بەرامبەر ئەو کارانە بێدەنگ بوون و ئاگایان لە خەڵک نەبوو، چونکە ژنان کۆیلایەتی و باڵادەستی قبوڵ ناکەن، هەمیشە تووشی ئەشکەنجە و کردار دەبن، دەیانەوێت ڕۆڵ و بوونی ژنان لە کۆمەڵگادا سەرکوت بکەن و کۆمەڵگەیەک بە پێی سیاسەتەکانی خۆیان بونیاد بنێن، ئێمە هەرگیز ئەم کارانە قبوڵ ناکەین و بەرخۆدانەکەمان بە بەرخۆدانی ژنانی عەفرین بەردەوام دەبێت.