نێرگس محەمەدی لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بێبەشدەکرێت

ڕژێمی ئێران ڕێگری لە چارەسەری نێرگس محەمەدی کرد، بنەماڵەی نێرگس محەممەدی داوای هەستیاری لە دامودەزگاکانی مافی مرۆڤ دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

بنەماڵەی نێرگس محەممەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤی کە لە زیندانی ئەڤین زیندانی کراوە، سەبارەت بە بارودۆخی نێرگس محەمەدی ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە. ئەو بنەماڵەیە لەڕاگەیەندراوەکەیاندا ڕایانگەیاندووە، بەپێی بڕیاری نووسراوی پزیشکی دڵ، پێویست بووە نێرگس محەمەدی لەم مانگەدا سەردانی نەخۆشخانە بکات بۆ پشکنین، بەڵام بەرپرسانی زیندان ڕێگەیان نەداوەو ئاستەنگییان دروست کردووە.

 

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا باس لەوەکرا، بە وتەی پزیشکەکان نێرگس محەمەدی پێویستی بە نەشتەرگەری بەپەلە هەیە، ئەو بنەماڵەیە داوای لە دامودەزگاکانی مافی مرۆڤ کردووە کە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.

 

شایانی بەبیرهێنانەوەیە کە لە مانگی ڕابردوودا بەرپرسانی زیندانی ئەڤین، سێ جار ڕێگەیان نەدا نێرگس محەمەدی سەردانی نەخۆشخانە بکات.