ژنانی دیرەزۆر بێدەنگی نێودەوڵەتیان لە بەرامبەر هێرشەکان شەرمەزارکرد

نوسینگەی کۆبوونەوەی ژنانی زینۆبیا، ڕووداوەکانی کە لە گەڕەکی شێخ مەقسود ڕودەدەن و هێرشەکانی سەر هەرێمەکە و هەروەها دروستکردنی دیواریان لەنێوان شەنگال و ڕۆژئاوا شەرمەزار کرد.

دێرەزۆر

لە مانگی ئادارەوە سوپای عێراق دەستیکردووە بە دروستکردنی دیوارێک لەسەر سنووری نێوان ڕۆژئاوا و شەنگال بە مەبەستی سنوردارکردنی خۆبەڕێوەبەری، ٥ کیلۆمەتر بۆ ناو خاکی شەنگال بە کامێرای گەرمایی چاودێری دەکرێت، فشارێکی گەورە دەخاتە سەر گوندنشینانی سنوورەکە، ئەمەش هەم لەلایەن شەنگالییەکان و هەم لەلایەن هاوڵاتیانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە ناڕەزایەتییەکی گەورەی لێکەوتووەتەوە.

 

نوسینگەی کۆبوونەوەی ژنانی زینۆبیا لە شاری هەجین سەر بە دیرەزۆر لە بەیاننامەیەکدا ئەو کردەوانەیان شەرمەزار کردو دەڵێن: " "ئێمە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژی شەنگال و دروستکردنی دیوار و گەمارۆی گەل و هەموو پێشێلکارییەکان شەرمەزار دەکەین".

 

ژنان لە بەیاننامەکەدا ئەو ڕوداوانەی لە گەڕەکی شێخ مەقسود ڕودەدەن شەرمەزار کرد و وتیان: "ڕژێمی سوریا لە دژی دانیشتوانی گەڕەکی شێخ مەقسود پلان دادەنێت و گەمارۆی قورسیان بەسەردا دەسەپێنێت، هەروەها لە بواری خۆراکدا زەختێکی زۆر لەسەریان دەکات و ڕێگە نادات ئارد بە گەڕەکەکەدا تێپەڕێت، ئەو ژنانە لە بەیاننامەکەدا تیشکیان خستە سەر ئەوەی کە ئەم پلانانە بە شکستهێنانی پلانەکانیان لەسەر پرۆژەی خۆبەڕێوەبەری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەستراوەتەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هەڵوێستی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە بەرامبەر ئەو پێشێلکارییانە شەرمەزارکراو تێیدا هاتووە، " ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ پشتیوانییان لەڕای وڵاتانی جیهان کرد سەبارەت بەوەی لەم ناوچانە ڕوودەدات لە دژی گەمارۆ و هێرشەکانی سەر هەرێمەکانمان و لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری عەبدوڵا ئۆجالان بێدەنگن".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەختلەوەکرایەوە کە پێویستە ژنانی دێرەزۆر لەگەڵ ژنانی شەنگال و گەڕەکی شێخ مەقسود ڕاوەستن و وتیان: "ئێمە پشتگیری گەلەکەمان لە شەنگال و گەڕەکی شێخ مەقسود دەکەین و پێیان دەڵێین کە ئێمە پێکەوەین".