ژنانی دانیشتووی شام نیگەرانن لە دۆخی ئێستا

زۆرێک لە ژنان لە شام نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە ئیدارەی نوێ و دۆخی ژنان بەو وشانە دەربڕی: هیچ گۆڕانکارییەکمان نەبینیوە و هێشتا دۆخەکە نادیارە، نازانین باش دەبێت یان خراپ.

ڕاما خەلەف

 

شام- دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، هەتەشە 'حکومەتێکی کاتی'یان دامەزراند،  لە شامی پایتەختی سووریا گۆڕانکاری زۆر لە ڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە ڕووی داوە، ژیانی ڕۆژانەی شارەکە بەهۆی ئەم گۆڕانکاریی مێژووییەوە لە قاڵب درا، بەڵام پرسیارەکان سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگەدا هێشتا چاوەڕێی وەڵامن، سەرەڕای هیواکان بۆ دامەزراندنی ئازادی و دادپەروەری، سەختی نوێ سەبارەت بە پێگەی ژنان و ڕۆڵی ئەوان لە بونیادنانی سووریای نوێدا سەریان هەڵداوە.

 

 زۆرێک لە ژنانی سووریا ئەو نادڵنیاییەیان دەربڕی کە سەبارەت بە داهاتووی ژنان و پێگەی کۆمەڵایەتییان لە دوای دەستبەکاربوونی چەتەکانی تەحریر شامەوە سەریهەڵداوە.  ئەوان نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە ڕۆڵ و گرنگی ژنان لە کۆمەڵگادا دەربڕی.

 

"'نازانین دۆخەکە بەرەو باشی دەردەچێت یان خراپتر"

 هیبا عەلی جاندو، نیگەرانی خۆی دەربڕی و وتی: دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد هیچ پێشکەوتنێکمان نەبینیوە و هێشتا دۆخەکە نادیارە، نازانین باش دەبێت یان خراپ، ئەم دۆخە بۆ ژنانیش نادیارە، لەم دواییانەدا شاهیدی ئەو هەڵوێستە تاکەکەسیانە بووین کە بەشێک لە ئەندامەکانیان بەرامبەر بە ژنان نیشانیان داوە، بۆ نمونە ئەو ژنانەی لەچکیان نەدەکرد، هۆشدارییان پێدەدرا و پێیان دەوترا سەریان داپۆشن، لەگەڵ هاوڕێکانم ئاهەنگی سەرکەوتنم دەگێڕا، لەگەڵ مۆسیقاکەدا کاتێکی خۆشمان بەسەر دەبرد، یەکێکیان هات و پێی وتین دەنگی مۆسیقاکە کەم بکەرەو،  ئەم "جێبەجێکردنە تاکەکەسیانە" بەشێکە لە هەڵوێستەکانی چەتەکانی تەحریر شام، ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی هەڵاواردن و دابەشبوونی تائیفی و تەنانەت شەڕی ناوخۆی نوێ.

 

 "هێشتا هیچ داهێنانێک بۆ ژنان نییە"

عەلا عەبدوڵا حەمدان هیوا و چاوەڕوانییەکانی خۆی بەم قسانە دەربڕی: دوای شکستی ئەسەد و هاتنی چەتەکانی تەحریر شام، گۆڕانکاریمان لە زۆرێک لە ڕووداوە مێژووییەکان بینی،  ئێمە لە ستەم ڕزگار بووین، هیوادارین لە نەزانی و دواکەوتوویی دوور بین، بەڵام هێشتا هیچ داهێنانێکمان لە ڕۆڵی ژن لە کۆمەڵگادا نەبینیوە و هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی ڕۆڵی ژنان سەریان هەڵداوە.

 

 "ئەو لێدوانانەی کە دراون نیگەرانییەکانی ئێمەی زیاتر کردووە"

 عەڵا عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەدا کە ژنان ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە گۆڕینی کۆمەڵگە لە بوارەکانی پەروەردە و سیاسەتدا، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە ژنان ببنە بەشێکی گرنگی کۆمەڵگە و وتیشی: دەنگی ژنان پێویستە بۆ ئەوەی دەوڵەت سەرکەوتوو بێت،  هەندێک لێدوانی ئەحمەد شەرا هەیە کە متمانە بە خەڵک دەبەخشێت، ئایشە دیب وەک بەرپرسی پرسی ژنان دەستنیشانکرا، ئەمە لە سەرەتادا وەک هەنگاوێکی ئەرێنی دەرکەوت، بەڵام دواتر لێدوانەکان سەبارەت بەو بابەتە درا، ئەمەش دڵەڕاوکێ و ناڕەحەتییەکی زۆری لێکەوتەوە.

 

 لەگەڵ کۆتایی هاتنی ڕژێمی پێشوو، زۆر کەس هیوایان خواست کە سەرەتای سەردەمێکی نوێ گۆڕانکاریی ئەرێنی بەدوای خۆیدا بهێنێت، بەڵام واقیع و بڕیارەکان و چاوەڕوانییەکان پێدەچێت جیاواز بن، هەندێک لێدوانی ئەندامانی چەتەکانی هەتەشە نیگەرانی نوێ سەبارەت بە بەهێزکردنی ژنان لە کۆمەڵگادا دەوروژێنن، ئەم بابەتە مشتومڕێکی بەرفراوانی لە بازنەی جۆراوجۆردا بەدوای خۆیدا هێنا.