ژنانی چالاکوان لە ئەفغانستان کراونەتە ئامانج

زەهرا محەمەدی، چالاکوانێکی دیکەی ئەفغانستان دەستگیرکرا، تا ئێستا نازانرێت لە کوێیە. ناوەندی هەواڵ

زەهرا محەمەدی، چالاکوانێکی دیکەی ئەفغانستان دەستگیرکرا، تا ئێستا نازانرێت لە کوێیە، ئەمە دووەم ژنە لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا دەستگیرکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

پاش دەستگیرکردنی مورسال ئەیار، یەکێکی دیکە لە چالاکوانانی ئەفغانستان بە ناوی زەهرا موحەمەدی دەستگیرکراوە، بەپێی زانیارییەکان لەلایەن تاڵیبانەوە دەستگیرکراوە، تا ئێستا نازانرێت بۆ کوێ براوە.

لە ماوەی شەو و ڕۆژێکدا ئەوە دووەم ژنی چالاکوانە کە لە ئەفغانستان دەستگیردەکرێت، ئەمەش بووەتە جێی ناڕەزایی ژنان، هاوکات نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی بۆ دەستگیرکردنی ئەو ژنانە لەلایەن ئەفغانستانەوە دەربڕی.