ژنانی بەردەم شارەوانی سێرت: خاوەنداری لە ویستی خۆمان دەکەین
ژنانی بەردەم شارەوانی سێرت دژی دانانی قەیوم وتیان: کەسێک کە ئێمە هەڵمان نەبژاردووە با لەسەر ئەو کورسییە دانەنیشێت، خاوەنداری لە ویستی خۆمان دەکەین.
مەدینە مامەدئۆغڵو
سێرت-سۆفیا ئاڵاگاش، هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت کە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکە" کە لە کاتی کارکردنی ڕۆژنامەنووسدا سکاڵای لەسەر تۆمارکرا، سزای بەسەردا سەپێندرا، ڕۆژی ٨ی کانوونی دووەم، دادگای باڵای تاوانەکانی ئامەدی پێنجەم سزای ٦ ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەر سۆفیادا سەپاند، وەزارەتی ناوخۆ دەستبەجێ قیومی بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی دەستنیشان کرد.
دوای ئەوەی شارەوانی سێرتیش درا ب قەیوم، ژمارەی ئەو شارەوانیانەی قەیومیان بۆ داندراوە لە ماوەی ١٠ مانگدا گەیشتووەتە ١٠ شارەوانی.، ٨ شارەوانی هی دەمپارتی بوون و دوو شارەوانی هی جەهەپە بوون.
هەوڵی دانانی قەیوم بۆ شارەوانی ئامەد ڕووبەڕووی بەرخۆدان بووەوە
عەبدوڵا زێدان لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی وان کە لە ٣١ی ئاداردا بەڕێوەچوو، وەک هاوسەرۆکی شارەوانی وان هەڵبژێردرا، بەڵام ئاکەپە هێشتا ویستی پۆستەکەی بداتە بەربژێری پلە دووی خۆی، بەناوی عەبدولحەت ئەرواس، پاساوی بڕیارەکە ئەوە بوو کە بڕیاری "گەڕاندنەوەی مافە ڕەواکان" سەبارەت بە عەبدوڵا زێدان لەلایەن دادگای باڵاوە پووچەڵکرابووەوە، بەڵام ئەم بڕیاره به بەرخۆدانی گەلی وان بەردەوام بوو، حکومەتی ئاکەپە هەنگاوی بۆ دواوە نا.
قەیوم جێگەی سەرۆکی شارەوانی جەهەپە دەگرنەوە کە لە ڕێگەی مۆدێلی 'ڕێککەوتنی شار'ەوە هەڵبژێردراوە
پاشان لە ٣ی حوزەیران قەیوم بۆ شارەوانی جۆلەمێرگ دامەزران، هاوسەرۆکی شارەوانی سیدیک ئاکیش دەستگیرکرا. ئەحمەد ئۆزەر، سەرۆکی شارەوانی شاری ئێسێنیورت کە لە ڕێگەی مۆدێلی 'ڕێککەوتنی شار'ەوە هەڵبژێردرا، لە ٣٠ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ بە بیانووی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکە" دەستبەسەر و دەستگیرکرا، جان ئاکسۆی جێگری پارێزگاری ئەستەنبوڵ بوو بە قەیومی شارەوانی، لە شوێنی ئەحمەد ئۆزەر.
لە ٤ی تشرینی دووەم سێ شارەوانی بە یەکجار وەک قەیوم دەستنیشان کران
ڕۆژی ٤ی تشرینی دووەم، شارەوانییەکانی دەم پارتی لە ماردین، ئیلح و خەلفەتی ڕەحا ڕادەستی قەیوم کران.
ڕۆژی ٢٢ی تشرینی دووەم، شارەوانی دێرسیم سەر بە دەم پارتی و شارەوانی پیلووری جەهەپە لەلایەن قەیومەوە دەستی بەسەردا گیرا. ڕۆژی ٢٩ی تشرینی دووەم ئەیواز حەزیر، هاوسەرۆکی شارەوانیی دەم پارتی لە شاری وان، لە کارەکەی دوورخرایەوە و قەیوم لە شوێنی دانا.
هاوسەرۆکانی شارەوانیی دەم پارتی لە مێرسین ئاکدەنیز، نوریە ئەرسلان و هۆشیار ساریڵدز، لە ١٠ی کانوونی دووەم دەستبەسەر و دەستگیرکران، دوای چوار ڕۆژ قەیوم لە شوێنیان داندرا، دوا قەیوم لە ٢٩ی کانوونی دووەم بۆ شارەوانی سێرت دامەزرا.
حکومەتی ئاکەپە بەو سیاسەتە کۆنەپەرستانەی کە کردوویەتی بە هی خۆی، لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لانیکەم لە ١٠٠ شار و شارۆچکەدا دەستی بەسەر ئیرادەی گەلدا گرتووە.
یەکەمین کردەی قەیوم
لەو ساتەدا کە کەمال کزلکایا، پارێزگاری شارەکە وەک قەیوم دەستبەکاربوو، نیشانیدا کە بڕیارەکەی قەیوم پێشتر دراوە. ئەو قەیومەی گەیشتە شارەوانی سەرەتا ئاڵای تورکیای لە بینای شارەوانی هەڵواسیوە و وێنەی تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی ئاکەپەی لە ژوورەکەی خۆیدا هەڵواسیوە، لە لایەکی دیکەوە دەرکەوت کە لەو وێنەیەی کەمال کزلکایا لە هۆڵی شار گیراوە، پێشتر 'ناوی' خۆی ئامادە کردبوو.
خزمەتگوزاری شارەوانی سێرت
هاوسەرۆکانی شارەوانی سێرت قەیومی بۆ داندرا، نزیکەی ١٠ مانگە لە مەیدانەکەدان و کارەکانیان ئەنجام دەدەن. شارەوانی کە لە ماوەی سێ مانگدا کاری گرنگی لە شارەکەدا ئەنجامدا، ژنکارتی بۆ ژنان و پڕۆژەکانی چێشتخانەی شار و دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان جێبەجێ کرد، شارەوانی بە سێ زمان خزمەتگوزاری پێشکەش کرد.
سۆفیا ئاڵاگاش کێیە؟
سۆفیا ئاڵاگاش، هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت کە قەیوم لە شوێنی دادرا، لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ٣١ی ئاداردا، ٤٩.٦٤٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و بووە هاوسەرۆکی شارەوانی. لە ساڵی ٢٠٠٨ وەک پەیامنێر لە ڕۆژنامەی فری پرێس دەستی بە کاری ڕۆژنامەوانی کردووە. سۆفیا ئاڵاگاش ماوەی ١٧ ساڵ وەک ڕۆژنامەنووس کاری کردووە.
ساڵێک زیندانی کرا
سۆفیا ئالاگاش،خاوەن ئیمتیازاتی ژن نیوز و بەرپرسی هەواڵ لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، لەگەڵ ١٥ڕۆژنامەنووسی دیکە لە ئامەد لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵەکان دەستبەسەر و لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ دەستگیرکرا. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە یەکەم دانیشتنی دۆسیەکەدا بە مەرجی قەدەغەکردنی گەشت و چاودێریی دادوەری ئازادکرا، دۆسیەی سۆفیا ئاڵاگاش لە دۆسیەی ڕۆژنامەنووسانی دیکە جیاکرایەوە. ڕۆژی ٢٨ی کانونوی دووەم، لە دانیشتنێکدا کە لە دادگای باڵای تاوانەکانی پێنجەمی ئامەد بەڕێوەچوو، بەهۆی چالاکییە ڕۆژنامەوانییەکەیەوە سزای ٦ ساڵ وسێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
دوای ئەوەی سۆیفا ئاڵاگاش سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا و لە شوێنی ئەو قەیوم دانرا، چالاکیی ناڕەزایەتی دەستیپێکرد. ئەو ژنانەی لەبەردەم بینای شارەوانی دژی قەیوم کۆبوونەوە، ڕایانگەیاند کە سیاسەتی قەیوم بووەتە سیستماتیک.
ئەو ژنانە ماوەی دوو ڕۆژە لەبەردەم بینای شارەوانی دانیشتوون، ڕازیە ئەکینجی، یەکێک لەوانە، بەبیری هێنایەوە کە لە ساڵانی ٢٠١٦و ٢٠١٩دا قەیومەکان بۆ شارەوانی دانراون وتی، ئەوان بۆ جاری سێیەم هاتوون دەست بەسەر ئیرادەماندا بگرن، ئێمە ناترسین، گرنگ نییە دەرئەنجامەکەی چی بێت، ئێمە ئیرادەی خۆمان دەپارێزین.
"ئەو کەسەی هەڵمان نەبژاردووە نابێت لەسەر کورسییەکە دابنیشێت"
هەروەها ئەفیفە ئەردەم وتی: ئێمە قەیومەکان قبوڵ ناکەین و دانیان پێدا نانێین، ئێمە هەڵمان نەبژارد و هەرچییەک ڕووبدات دەستبەرداری ئیرادەی خۆمان نابین، کەسێک کە هەڵمان نەبژاردووە نابێت لەسەر کورسییەکە دابنیشێت.
"بە دژی ئاشتی نایەت"
ئەتیکە ئەردۆغان سەرنجی بۆ ئەو ناڕێکیانەی لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا ڕاکێشا و ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەو هەموو ساختەکارییە، ئیرادەی گەل زاڵ بوو وتی: ئێمە ئەم قەیومەمان ناوێت، با کورسییەکە بەجێبهێڵێت و بڕوات، لێرە هیچ کاروبارێکیان نییە، ئەگەر ئێمە بمانویستایە، هەڵماندەبژارد، بەڵام ئیرادەمان ڕوونە، بڕیارەکەمان ڕوونە، دادپەروەری نییە. هەموو جیهان پێویستی بەوەیە بڵێت بەسە بۆ ئەم ستەم و نادادپەروەرییە، و دەنگی بەرزبکاتەوە، ئێمە دەنگمان بە خۆمان دا. خزمەتیان کردین، هاوسەرۆکانی شارەوانی لەگەڵ گەل بوون. قەیوم خزمەت بەلایەنگرانی دەکات، تەنانەت باوەڕ بە قسەی ئاشتییان ناکەین. تەنها دەیانەوێت بەم قسانە فریومان بدەن. ئاشتی لەگەل دزەکان نایەت.
"ناتوانن شکست بە کورد بهێنن"
هەروەها زێرێ ئینان بەبیری هێنایەوە کە هەر ئەمیندارێک کە هاتبێت قەرزێکی بە سەرۆکایەتی شارەوانی بەجێهێشتووە، سەرۆک شارەوانییەکانی دەمپارتی قەرزەکانی شارەوانییان داوەتەوە بۆ ئەوەی خزمەتێکی باشتر بە گەل بکەن و وتی: دوای ئەوەی ئەو قەرزانە درانەوە، دیسانەوە قەیومیان بۆ شارەوانی دانا، دەڵێن ئاشتیمان دەوێت، بەڵام دوای ئەوەی ئەو قسەیە دەچن لە ڕۆژئاوا منداڵ دەکوژن. جگە لە وێرانکردنی ئەم خاکانە هیچی تر ناکەن، هەروەها قسەکانیان سەبارەت بە ئاشتی تەنها درۆیە، گەلی کورد تا دوا دڵۆپی خوێن خەبات دەکات. هەرگیز ناتوانیت شکست بە گەلی کورد بهێنیت.
"ئەوان ناتوانن جارێکی تر لە هەڵبژاردنەکاندا سەربکەون"
ئایشە تاشچی کە بۆچوونی خۆی دەربڕی، سەرنجی بۆ سیاسەتی قەیومەکان ڕاکێشا و وتی: ئەوان تەنها بۆ خواردن و خواردنەوە دێنە شارەوانی، ئەو قەیومەی ٨ ساڵە دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە، تەنها قەرزیان بۆ گەل بەجێهێشتووە و وتی: ئێمە ئەم قەیومە قبوڵ ناکەین. ئەمەش نادادپەروەرانە و نایاساییە، دادپەروەری لەم وڵاتەدا نییە، ئەوان قەیومیان هێنا، بەڵام ناتوانن جارێکی دیکە لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بەدەستبهێنن.