ژنانی بەلووچ ناڕەزایەتی بەرامبەر وێرانکردنی ماڵەکانیان دەردەبڕن
سەرەڕای تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر وێرانکردنی ماڵی ژنانی بەلووچ لە ناوچەی کامپ و ئاوارەبوونی منداڵەکانیان، بەڵام هیچ دەزگایەکی فەرمی ئامادەیییەکی نیشان نەداوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە یان پشتگیریکردنی خێزانە زیانلێکەوتووەکان.
ناوەندی هەواڵ
کۆمەڵێک ژنانی بەلووچ ڕۆژی ٩ی تشرینی دووەم لە بەردەم باڵەخانەی قایمقامیەتی شاری تشابەهار ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری کۆتایی هێنان بە ڕووخاندنی ماڵەکانیان لە ناوچەی کامپ و ئاوارەبوونی منداڵەکانیان بوون، ئەم ژنانە دانیشتووی ئەو یەکەکانی نیشتەجێبوون بوون کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن هێزە سەربازییەکان و کارمەندانی دەزگای نیشتەجێبوونەوە ڕووخێنران، ئەمەش بارودۆخی ژیانیان کە لە ئێستاوە خراپتر بووە، زیاتر خراپتر کردووە.
لە تۆمارێکی ڤیدیۆی ناڕەزایەتییەکەدا، یەکێک لە ژنەکان ئازارەکانی خۆی دەربڕی، وتی: کەس وەڵاممان ناداتەوە، لە قایمقامیەتەوە دەماننێرن بۆ دەزگای نیشتەجێکردن، لەوێشەوە بۆ فەرمانگەیەکی دیکە، چەند ڕۆژێکە لەگەڵ منداڵەکانمان لە شەقامەکانداین، کەسیش گرنگی پێنادات.
ئەم ناڕەزایەتیانە دوای هەڵمەتێکی بەرفراوانی زیاتر لە ٣٠٠ کەس لە کارمەندانی سەربازی، بە پاڵپشتی ٧٠ ئۆتۆمبێل، کە بەرەبەیانی ڕۆژی ٢ی تشرینی دووەم، بازاڕی دوشانبێیان گەمارۆدا و بەبێ هیچ فەرمانێکی دادگا بەردەوام بوون لە ڕووخاندنی ماڵی هاوڵاتیانی بەلووچ، بەو هۆیەوە دەیان خێزان بێ ماڵ و حاڵ بوون.
لەنێو ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە، ژنێک هەبووە کە ماڵەکەی و هەموو کەلوپەلەکانی لەدەستداوە، دایکی شەش منداڵە، هەروەها لە دوای ئەوەی براکەی لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە بە توندی لێیدرا، لە نەخۆشخانە خەوێندرا.
سەرەڕای ئەوەی هەفتەیەک بەسەر ئەم ڕووداوانەدا تێپەڕیوە، هیچ دەزگایەکی ڕەسمی، نە پارێزگار، نە ڕێکخراوی نیشتەجێبوون، نە ئەنجومەنی شار، هیچ ئامادەیییەکیان نیشان نەداوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە یان پێشکەشکردنی پشتیوانی بۆ ئەو خێزانانەی لە زیانلێکەوتووە.
شایانی باسە ساڵانێکە ڕووخاندنی ناوچەکانی تشابەهار و کۆنەراک بە بیانووی "گەشەپێدانی کەنارەکانی مەکران" دووبارە دەبێتەوە، دانیشتووانی ناوچەکە ئەم ڕووخاندنانە بە هەوڵێک بۆ ئاوارەبوونی دانیشتووانی ڕەسەن و نیشتەجێکردنی ئەوانی دیکە دەزانن و ئەم سیاسەتانە بە "داگیرکردنی کەنارەکانی مەکران" پێناسە دەکەن.