ژنان زیان لێکەوتووی سەرەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن

لە پانێڵێکدا باس لە لایەنە نەرێنییەکانی تۆڕە کۆمەلایەتییەکان کرا، کە ژنان بە شێوەیەکی سەرەکی بە ئامانج دەگیرێن و ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە.

لە پانێڵێکدا باس لە لایەنە نەرێنییەکانی تۆڕە کۆمەلایەتییەکان کرا، کە ژنان بە شێوەیەکی سەرەکی بە ئامانج دەگیرێن و ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە لایەن تۆڕی ڕاهێنەرانی کوردستان پانێڵێک دەربارەی میدیای ئەلیکترۆنی و ئەو کێشانەی ڕووبەرووی ژنان دەبنەوە و کێشەی نەبوونی یاسا باسکرا.

 

لە سەرەتای پانێلەکەدا لە لایەن نوسەر کنێر عەبدوڵا باس لە ڕۆڵی ژنان لە دیاریکردنی ستراتیژی دەزگا ڕاگەیاندنەکان و ڕۆڵیان کرا، کە تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد بە پێی ئەو توێژینەوانەی ئەنجامیداوە بەشداری ژنان لە ناوەندی بڕیاردان و دیاریکردنی ستراتیژی دەزگا ڕاگەیاندنەکان %سفرە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە ژنان تەنها ڕۆڵی لاوەکیان پێدراوە و وەک جەستە بەکارهاتوون، باشترین چارەسەریشی بۆ دۆخی ئێستای ژنانی ناو کایە ڕاگەیاندنەکان بەوە لێکدایەوە کە ژنان خۆیان هەوڵ بدەن و بەربەستەکان تێکبشکێنن، هەروەها ئەرکی کۆمەڵگە و دەسەڵاتە پەروەردەیەکی تەندروست پێشکەش بکات.

 

توێژەری کۆمەڵایەتی شنۆ حەمە نوری، باسی لە کێشەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەو توندوتیژیانە کرد کە ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە لەو ڕێگایەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە ژنان لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە ناپاکیان لێدەکرێت یاخود دەکرێنە کاڵای بازرگانی، لەبەر ئەوە زۆرترین زیان بەر ژنان دەکەوێت.

 

هەر لە پانێلەکەدا ئاماژە بە لایەنی یاسایی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کرا، کە تا ئێستا هیچ یاساییەکی بۆ چۆنیەتی بەکارهێنان و تاوانەکانی میدیای ئەلیکترۆنی لە هەرێمی کوردستان نییە، بۆیە ئەو بوارە زۆرترین کێشەی تێدایە، ژنانیس بەهۆی کۆمەڵگەوە ناتوان سکاڵا تۆمار بکەن و ڕووبەرووی قسەی کۆمەڵگە دەبنەوە.

 

 

ت.پ