لە دووەم دانیشتنی دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی بادینان سزای ٦ ساڵ زیندانی بۆ پێنج زیندانی سەپێندرا

لە دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاستی دواخستنی دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی بادینان، دوێنی ١٥ی شوبات یەکەمین دانیشتنی دادگاییکردنەکە بەڕێوەچوو، ئەمڕۆش لە کەشێکی سەربازیدا دووەم دانیشتنی دادگاییەکەیە بەردەوام بوو سزای زیندانی بۆ پێنج زیندانی سەپێندرا

لە دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاستی دواخستنی دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی بادینان، دوێنی ١٥ی شوبات یەکەمین دانیشتنی دادگاییکردنەکە بەڕێوەچوو، ئەمڕۆش لە کەشێکی سەربازیدا دووەم دانیشتنی دادگاییەکەیە بەردەوام  بوو سزای زیندانی بۆ پێنج زیندانی سەپێندرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ دانیشتنی دووەمی دادگاییکردنی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی مەدەنی لە دادگای هەولێر بەڕێوەچوو و هێزێکی زۆری چەکداریش لە دادگادا ئامادەن و کەشێکی سەربازی باڵی بەسەر دادگادا کێشراوە، ڕۆژنامەنووس نیاز عەبدوڵا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکی خۆی ڕایگەیاند: ئەوەی دەبیندرێت، دادگاییكردنە بە چاودێرییەكی ئەمنی بەهێز و ئامادەبوونی ئەندامانی ئاسایش لە هۆڵی دادگا و دەرەوەی هۆڵەكە بەڕێوە دەچێت، بۆیە مەترسیمان هەیە ئەو رێوشوێنە كاریگەری بەسەر بێ لایەنی و سەربەخۆیی دادگا هەبێت.

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی لە کۆنگرەیەکدا ئاماژەی بەوەدا ئەوانەی دەستگیرکراون سیخوڕن و ئامانجی تێکدەری و زیانگەیاندنیان بە دەزگاکانی حکومەت هەبووە، نیاز عەبدوڵا لە پۆستەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە ئەگەری بەزۆر سەپاندنی تۆمەتە پێشینەكەی سەرۆكی حكومەت بەسەر زیندانییەكان هەیە و لەو حاڵەتەدا تەواوی ڕوون دەبێتەوە كە دادگا لەژێر هەژموونی خۆیاندایە، چونكە ئەو بە ناو بەڵگانەی دوێنێ لە دژیان خرایە ڕوو ناكرێت بە بەڵگە هەژمار بكرێت چونكە بریتییە لە كۆمەڵێك چاودێری نامە و خوێندنەوەی نامە كە گوایە بەشێكیان تۆماری دەنگی ماسنجەر و واتسئاپ-ن.

 

کەمێکیش لەمەوبەر دادگای هەولێر سزای ٦ ساڵ زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی و چوار دەستگیرکراوی دیکەدا سەپاند.

 

 

لە ١٥ی شوباتدا یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی بادینان بەڕێوەچوو تێیدا ١٧ ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی دەستگیرکراو برانە دادگا و بەشێکی زۆریش لە چەکدار برابوونە دادگا، ڕێگەش بە بەشداریکردنی چەند پارێزەرێک نەدرا بەشداری دادگاییەکە ببن.

 

ت.پ