ژنان وەک وەفایەک بۆ خوێنی شەهیدانی ڕۆژئاوای کوردستان گردبوونەوەیان ئەنجامدا

لە شاری سلێمانی، بۆ پیشاندانی وەفا بۆ خوێنی شەهیدانی گەرەگی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە، نوێنەرایەتی ڕۆژئاوای کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ژنان، گردبوونەوەو وتیان: دەوڵەتانی دراوسێ بە ئاشکرا کورد جینۆساید دەکەن.

سلێمانی

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە سەکۆی ئازادی لە پارکی ئازادی سلێمانی، لە لایەن نوێنەرایەتی ڕۆژئاوای کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ژنانی کوردستان و هاوپەیمانی نادا، بۆ پشتیوانی و پشاندانی وەفا بۆ خوێنی شەهیدانی ڕۆژئاوای کوردستان و گەرەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە، سەرەتا بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پکی شەهیدان، پاشان بە دروشمەکانی" ژن، ژیان، ئازادی"، " بژی بەرخۆدانی شێخ مەقسود"، "بژی یەکێتی گەلان"، خوێندنەوەی چەندین ڕاگەیاندراوی ژنانی چالاکوان و پێشکەشکردنی شعرێک بۆ کوردان لە ڕۆژئاوای کوردستان گردبونەوە ئەنجامدرا.

 

" دەوڵەتانی دراوسێ بە ئاشکرا کورد جینۆساید دەکەن"
سازیان تالیب،  ئەندامی یەکێتی ژنانی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، دەوڵەتانی دراوسێ بە ئاشکرا کورد جینۆساید دەکەن، شەرڤانان و ژنان بۆ پاراستنی ناسنامەیان لە هێزەکانی یەپەگەوە تێکۆشان دەکەن ، ڕوبەڕوی دوژمن دبنەوە، ئێمەی ژنانی باشوور کوردستان لە پێناو خوێنی شەهیدان و هاوڵاتیان لەگەڵ نوێنەرانی ڕۆژئاوای کوردستان، پشت لە دوژمن و ڕوو لە تێکۆشان بەردەوامی بە پشتیوانیەکانمان دەدەین.

 

مونیرە ئەبوبەکر، ئەندامی هاوپەیمنی نادا وتی: لە ئەنجامی ئەو هێرشە دندنەیەی بەرامبەر کورد لە ڕۆژئاوای کوردستاندا  و ئەو دۆخە جنگییەی لەگەڵ ئێران بەرامبەر ژنان و کورد لەناوچەکەدا دەکرێت، ژیانی کورد لە لایەن داگیرکەرانەوە لەژێر جینۆسیدایە، بە ئامنجگرتنی هاوڵاتی مەدەنی و کوشتن و لە ناوبردنی کورد، بەبێ هەڵوێست تێناپەڕێت، پێویستە هاوڵاتیانی کورد ژیانیان لە مەترسی ڕزگار بکرێت، نەتەوە یەکگرتووەکان و مافی مرۆڤ بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی منداڵان و ژنان و هاوڵاتیان لە ناوچەکەدا بێنە سەرخەت، تا بتوانین لە ژیانیان لەدەست چەتەکنی سووریا ڕزگاریان بکەین. 

 

"هیچ پرەنسیپێکی مافی مرۆڤ ڕێگە بە توندوتیژی نادەن"

جیهان محەمەد ساڵح، سکرتێری خانمانی پارتی سەوزی کوردستان،  ئاماژەی بەوەکرد، بە ئامانجی ڕێگێگرییکردن لە هێرشەکان بۆسەر کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان گردبونەوە ئەنجامدەدەن، وتی: دەوڵەتانی داگیرکەر هێرس بۆسەر گەرەکەکانینشێخ مەقسود و ئەشرەفییە ئەنجام دەدەن، ژنان و مندڵن و کورد لە ناوچەکەدا بە ئامانج دەگرن، تێیدا توندوتیژی دەروونی و جەستەیی بۆسەریان ئەنجمدەدەن، کە هیچ پرەنسیپێکی مافی مرۆڤ ڕێگە بەمە نادەن، بەڵام دڕندانە هێرش بۆسەر کورد دەکەن، ئەم گردبونەوەیە لە لایەن بەڕێوەبەری خۆسەر و هاوکاری ژنانی چالاکوان و هاوپەیمانی ناداوە بۆ خوێنی شەهیدان ئەنجامدراوە. 

 

لە کۆتای قسەکانیدا وتیشی: ئەو هێرشانە کوردی لە هەموو پارچەکنی کوردستان دڵتەنگ کردووە، کورد لە تەواوی پارچەکانی کوردستان و دەرەوەی وڵاتدا بۆ پشتیوانی و هاوکاریی ڕژاونەتە سەر شەقامەکان، ئێمە وەک ژنان هاوکاری خۆمان دەردەبڕین و پشتیوانی لە هاوڵاتیان لەو ناوچەیەدا دەکەین.