ژنان، شانۆ بۆ ڕێگریکردنی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران بەکاردەهێنن

هاوڵاتیانی وڵاتی کۆڵۆمبیا دژی سیستمی حکومڕانی و نایەکسانی، نەبوونی پەروەردە و کەرتی تەندروستی خۆپیشاندانیان ئەنجام دا، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دەیانویست بە زەبری هێز خۆپیشاندانەکە کپ بکەنەوە بەڵام ژنان لە ڕێگەی شانۆییەوە دژی توندوتیژیەکان وەستانەوە.

ناوەندی هەواڵ

لە دژی ئەو توندوتیژیەی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران لە شاری بۆگۆتای پایتەختی کۆڵۆمبیا ڕوویدا، ڕێکخراوەکانی ژنان ئەو توندوتیژیەیان ڕەتکردەوە ڕێی ئەنجامدانی شانۆییەوە.

لە شانۆییەکەدا باس لە ژانی جەستە و دڵی ئەو دایکانە کرا کەلە کاتی خۆپیشانداندا منداڵەکانیان لەدەستداوە، هەروەها ژنانی ناو شانۆییەکە وەک دەربڕینی خەم پۆشاکی ڕەشیان پۆشی بوو.

خۆپیشاندانەکە لە دژی حکومڕانی کۆڵۆمبیا بوو، دژ بە سیاسەتی حکومەت و هەروەها نایەکسانی، نادروستی پەروەردە و کەرتی تەندروستی، دەسەڵاتدارانیش پەنا بۆ دەسەڵات و هێز دەبەن بۆ ڕێگریکردن و سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان.

ت.پ