ژنان پێشەنگی گردبوونەوەکانی هەڵەبجەن بۆ پشتگیری بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان

سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە پارێزگای هەڵەبجەو بەئامادەبوونی تویژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە، خۆپیشاندان و پشتگیری جەماوەری کوردو کوردستان بۆ بەرخۆدانی رۆژئاوا بەڕێوەچوو

میهرەبان سەلام 

 

هەڵەبجە-لە ٦ی کانوونی دووەمەوە هێرش و پەلامارەکانی چەتەکانی هەتەشە ب=بۆ سەر شێخ مەقسودو ئەشرەفیە دەستیپێکردو تا ئێستا بۆسەر ڕۆژئاوا بەردەوامی هەیە،گەمارۆ بۆ سەر ڕۆژ ئاوا لەلایەن حکومەتی کاتی سووریاوە بەردەوامی هەیەو ئەمەش نارەزایی لای کوردان دروست کردووەو هەرچوار پارچە بەیەک دەنگ هاوار دەکەن و شەڕی مانەوە دەکەن و پشتگیری یەکتر دەکەن.

 

لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لەماوەی چوار ڕۆژدا شەوو ڕۆژ بە بێ جیاوازی کەسانی بەتەمەن و گەنج لەسەر شەقامن بۆ پشتگیری بەرخۆدانی کوردانی ڕۆژئاوا، ژنان پیشەنگی گردبوونەوەکانن و ئەمرۆ جارێکی دیکە بەشداری خۆپیشانەکان بوون.

 

ژنان پێشەنگی خۆپیشاندانەکانن

بەشیکی زۆری خۆپیشاندەران ژنن و لەیلا عەلی وتی : لەهەڵەبجەی بریندارەوە سڵاو ڕێز وحورمەت بۆ شەڕڤانان دەنێرین و دەست  لەسەر سنگ ڕادەوەستین و تاسەر ئێسقان لەگەڵیانین، بەدڵۆپێک خوێن تا گەورەترین شت وئێمە شەڕی مان و نەمان دەکەین، لەکوردستانی گەورەوە شەری جینۆسایدو قڕکردنی کوردە و هیوادارین سەرکەوتوبن .

 

نەرمین ساد،ق وەک ژنێکی هەڵەبجەیی نەفرەت لە جەنگ و شەڕ دەکات و وتی: ئێمە وەک هەڵەبجەیی لەگەڵ ئەو کەسانەین کە زوڵمیان لێ دەکرێت و بەناهەق زوڵمیان لی دەکرێت و نەفرەت لە جەنگ و نەفرەت لە دوژمنانی کورد.