ژنان لە چیاکانی کاتۆ لە بەرامبەر لەناوچوونی ژیانی کۆچبەری بەرخۆدان دەکەن

لە لێژاییەکانی چیاکانی کاتۆ لە باکووری کوردستان، ژنان بەردەوامن لە بەخێوکردنی ئاژەڵ و بیریڤانی و پاراستنی کولتووری کۆچبەری، لە بەرامبەر قەیرانی ئابووری و مەترسیی لەناوچوونی نەریتێکی ژنانە کە لە ڕێگەی نەوەکانەوە بۆتە میراس.

ئاکین ستێرک

 

شرناخ - لەگەڵ دەرکەوتنی یەکەم تیشکی بەیانی، پێش ئەوەی گوندەکانی دەوروبەری چیاکانی کاتۆ بەئاگا بێنەوە، هەنگاوی ئەو ژنانەی کە بەردەوامن لە بیریڤانی، گەشتە ڕۆژانەکەیان لە نێوان لەوەڕگەکان و مێگەلەکاندا دەستپێدەکەن.

 

دەنگی زەنگۆڵەی مەڕوماڵات لە لێژایی چیاکاندا دەنگ دەداتەوە، چیرۆکی ژنانێک هەڵدەگرێت کە بە درێژایی نەوەیەکی دوورودرێژ پەیوەندییەکی کۆنیان لەگەڵ سروشتدا پاراستووە، لەگەڵ شێوازێکی ژیاندا کە ئەمڕۆ هەڕەشەی لەناوچوونی لەسەرە، لە لێژایی چیاکانی کاتۆ لە ناوچەی ئیلکی سەر بە شرناخ لە باکووری کوردستان، ژنانی بێریڤان هەموو هاوینێک سووڕێکی تەواوی ژیان لە لەوەڕگە بەرزەکاندا دووبارە دەکەنەوە، تەنها بە چاودێریکردنی مەڕوماڵات و دۆشینیان و بەرهەمهێنانی بەرهەمە شیرەمەنییەکانەوە نەوەستاون، بەڵکو یادەوەری شوێنەکە و کولتووری کۆچبەریش هەڵدەگرن کە ڕەگ و ڕیشەی بۆ هەزاران ساڵ دەگەڕێتەوە، سەرەڕای بارودۆخە سەختە ئابوورییەکان و کەموکوڕی لە ژمارەی ئەو خێزانانەی کە بەردەوامن لەم شێوازە ژیانە، ژنانی بێریڤان سوورن لەسەر بەردەوامبوون لە کارەکەیان، بەو پێیەی دەبینن کە ئەم پیشەیە تەنها سەرچاوەی بژێوی نییە، بەڵکو بەشێکە لە ناسنامە و یادەوەری بەکۆمەڵیان، و میراسێکی ژنانەیە کە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر دەگوازرێتەوە.

 

ئەو ژنانەی کە سەرقاڵی بەخێوکردنی مەڕوماڵات و ئاژەڵن لە چیاکانی کاتۆ وتیان: ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر دەبنەوە بۆ پاراستنی ئەم کولتوورە، لە سایەی دوورکەوتنەوەی نەوەی نوێ لە ژیانی کۆچبەری و سەختی دابینکردنی پێداویستییەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵ بەهۆی بەرزبوونی نرخەکانەوە.

 

"لەوەڕگاکانی ئێمە زۆر جوانن... لێرە هەست دەکەین کە هەناسە دەدەین"

هەمايل جین، کە ٢٧ ساڵە خەریکی پیشەی بێریڤانییە، یادەوەرییەکانی منداڵی خۆی دەهێنێتەوە یاد کاتێک دەبینی خێزانەکەی ئەم کارە دەکەن، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەم پیشەیە بۆتە بەشێک لە ژیانی و لە پەیوەندیی لەگەڵ خاکدا، وتی: لەوەڕگاکانی ئێمە زۆر جوانن، و ئێمە لێرە هەست دەکەین کە هەناسە دەدەین، مەڕەکانمان دەدۆشین و لە شیرەکەیان پەنیر و ماست دروست دەکەین، هەموو ساڵێک دێین بۆ لەوەڕگەکان و کارەکەمان وەک ”بێریڤان” بەردەوام دەکەین، پاش توانەوەی بەفر دەگەینە ناوچەی میرگین سۆتی و لەوێ چادرەکانمان هەڵدەدەین و تا وەرزەی پاییز لەوێ دەمێنینەوە.

 

بۆ هەمايل جین، لەوەڕگەکان تەنها شوێنێکی کارکردن نییە، بەڵکو پانتاییەکە کە هەستی ئازادی و پەیوەندی بە سروشتەوە پێدەبەخشێت، ئەوەش بەشێکە لە کولتوورێک کە دەترسێت کۆتاییەکەی ببینێت.

 

کولتوورێک کە لەژێر فشاری قەیرانی ئابووریدا پاشەکشە دەکات

هەمايل جین ئاماژە بەوە دەکات، کە پیشەی بێریڤانی لە ڕابردوودا بڵاوتر بووە، کە تێیدا خێزانەکان بە ژمارەیەکی گەورە ڕوویان لە لەوەڕگەکان دەکرد، لە کاتێکدا کە ئەمڕۆ ئامادەبوونیان بە شێوازێکی ڕوون کەمبۆتەوە، وتی: لە ڕابردوودا ژنان پارێزگارییان لە کولتووری بێریڤانی دەکرد سەرەڕای هەموو سەختییەکان، بەڵام ئەمڕۆ گەنجەکان زۆر بایەخ بەم کارە نادەن و نایانەوێت خەریکی ببن، ئەو ژنانەی کە ڕاهاتوون لەسەر ئەم پیشەیە هێشتا بەردەوامن، بەڵام ژمارەکە ساڵ دوای ساڵ کەمتر دەبێتەوە، هەروەها قەیرانی ئابووری سەختیی بەردەوامبوونی زیاتر کردووە، کە لە ڕابردوودا هەموو ناوچەکانی لەوەڕگە پڕبوون لە خێزانەکان، بەڵام ئەمڕۆ تەنها ژمارەیەکی زۆر کەم نایەن، هەموو شتێک گران بووە، بە ئاسانی پێداویستییەکانمان بکڕین، ئالیک و کا و پێداویستییەکانی چاودێریکردنی ئاژەڵ زۆر گران بوون، کە ئەمەش بەخێوکردنی ئاژەڵی سەختتر کرد.

 

ڕۆژێکی درێژی کارکردن و ماندووبوونێک کە نابینرێت

هەمايل جین ڕوون دەكاتەوە کە ئەوان کاتژمێر هەشتی بەیانی دەگەنە لەوەڕگەکان، کاتژمێر حەوتی ئێوارە دەگەڕێنەوە،

وتی: ڕۆژەکەمان بە دۆشینی مەڕەکان لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی دەستپێدەکات، پاشان پەنیر و ماست لە شیرەکە دروست دەکەین، لە کاتژمێر چواری ئێوارەدا جارێکی تر مەڕەکان دەدۆشین و بەرهەمە شیرەمەنییەکان بەرهەم دەهێنین، پاش ئەوە دەگەڕێینەوە ماڵەوە، ڕۆژەکانمان هەموو ڕۆژێک بەم شێوەیە تێپەڕ دەبن.

 

بەڵام ئەم ماندووبوونە درێژە لەسەر ژیانی ژنان ڕەنگ ناداتەوە بەو شێوازەی کە لەگەڵ قەبارەی کارەکەیان بگونجێت، و وتی: ئێمە ئەو پەنیر و شیرە دەفرۆشین کە بەرهەمی دەهێنین، بەشێکی پێشکەش بە خاوەن ئۆتۆمبێلەکە و شوانەکان دەکەین کە هاوکاریمان دەکەن لە چاودێریکردنی مەڕەکاندا، بەڵام بۆ ئێمە شتێکی زۆر نامێنێتەو، دەبینێت کە کارکردنی ژنان لەم بوارەدا هێشتا نادیارە، سەرەڕای ئەوەی کە بنەمای بەردەوامبوونی ئەم کولتوورەیە و پاراستنیەتی.

 

"کاتێک سەیری چیاکانی کاتۆ دەکەم هەست بە ئارامی دەکەم"

هەمايل جین پێی وایە کە بئریڤانی میراسێکە کە لە دایکیەوە بۆی ماوەتەوە، بەردەوامبوونی لەم پیشەیەدا هەوڵێکە بۆ پاراستنی کولتوورێک کە دەترسێت لەناو بڕێت، هەروەها کاتێک دێین بۆ لەوەڕگاکانمان هەست دەکەین کە جارێکی تر دەژین، چونکە ئەمە تەنها ئەو شوێنەیە کە تێیدا ئارامیی خۆمان دەدۆزینەوە، نایەوێ ئەم کولتوورە لەناو بڕێت، لەبەر ئەم هۆکارە هێشتا بیریڤانی دەکەم. تا کۆتا ڕۆژی ژیانم بەردەوام دەبم. کاتێک ئەمڕۆ سەیری چیاکانی کاتو دەکەم هەست بە ئارامی دەکەم، هەروەها هیوای خواست کە ئاشتی و سەقامگیری بلاو بێتەوە، دێمەوێ ئاشتی بێتە دی، ئارامی بگەڕێتەوە بۆ ئەم وڵاتە، هیچ دایکێک نابێ جارێکی تر بگری، هیوادارم ئەم قۆناغە بە زووترین کات بە ئاشتی کۆتایی بێت.

 

نەوەیەکی نوێ دوور لە پیشەی باپیران

دەڤڵەت ییگیت، کە نزیکەی ١٥ ڕۆژ پێش ئێستا گەیشتە لەوەڕگەکان، وتی: خێزانەکان پاش توانەوەی بەفر بەرەو ناوچەی میرگین سۆتی دەگوازنەوە بۆ ئەوەی لەوێ چادر هەڵبدەن و ژیانیان لەوێ بەردەوام بکەن، چونکە ژیانیان بە تەواوی پەیوەستە بە بەخێوکردنی مەڕوماڵات و پیشەی بێریڤانی، هەروەها حەوت ساڵە ئەم پیشەیە دەکەم، زۆر سەخت و ماندووکەرە، بەڵام ئێمە دڵخۆشین چونکە کولتوورەکەمان دەپارێزین، سەرچاوەی بژێوی هەموو خەڵکی لێرە بەخێوکردنی ئاژەڵە، گەنجانی ئەمڕۆ نایەوێ بێریڤانی بکەن، تەنها ئێمەین کە بەردەوام دەبین لەم کارە، لەبەر ئەم هۆکارە بە شێوازێکی هێواش لەناوچوونی دەستپێکردووە، نامان هەێت کولتووری بێریڤانی و کۆچبەری لەناو بچێت، پێویستە هەموو کەسێک پارێزگاری لێبکات، چیتر هیچ کەسێک حەزی لە ژیانی کۆچبەری نییە، لەبەر ئەوە ئەم پیشەیە وەک شتێکی سەخت بۆیان دەردەکەوێت، تەنانەت ئەگەر ڕۆژێک کۆچیش بکەم، پێموایە هیچ کەس لە منداڵەکانم نایەت بۆ بەردەوامبوونی ئەم کارە.

 

"لەو کارەدا زەحمەتی دەبینین"

دەڤڵەت ییگیت جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ژنان کاتژمێرێکی درێژ ڕۆژانە لە لەوەڕگەکاندا بەسەر دەبەن، لە بەیانی زووەوە تا ئێوارە، بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان پشت بە بەرهەمهێنانی شیر دەبەستن، وتی: ئێمە پەنیر و ماست لەو شیرە دروست دەکەین کە دەستمان دەکەوێت، زیادەکەی دەفرۆشین و بەشێک بۆ خۆمان دەهێڵینەوە، تەنها بەم شێوازە دەتوانین بژێوی ژیانمان دابین بکەین، ئێمە بە سەختی تێدەکۆشین تا بتوانین بەردەوام بین، لە نێوان دەنگی زەنگۆڵەکان و جووڵەی مێگەلەکاندا، ژنانی بێریڤان لە لێژاییەکانی کاتۆدا بەردەوامن لە هەڵگرتنی میراسێکی کولتووری کۆن، لە هەوڵێکدا بۆ پاراستنی ژیانێک کە ڕۆژ بە ڕۆژ پاشەکشە دەکات، یادەوەرییەکی ژنانە کە کار و سروشت و خۆڕاگری وەک ڕێگەیەک بۆ مانەوە و بوون دەبینن.