ژنان هاوخەمی خۆیان بۆ داخستنی سێ پارتی سیاسی باشووری کوردستان دەربڕی

ژنانی ئازادیخوازی باشووری کوردستان سەردانی ژنانی تەڤگەری ئازادی کوردستانیان کرد، ئامانجی سەردانیکردنەکە دەربڕینی هاوخەمی و هەڵوێستی خۆیان بو ودەربارەی داخستنی سێ پارتی سیاسی باشووری کوردستان.

سلێمانی

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ژنانی ئازادیخوازی باشووری کوردستان، بە نوێنەرایەتی بەشێک لە چالاکوان و سیاسەتمەداران، لە سلێمانی سەردانی ژنانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستانیان کرد، ئامانج لە سەردانەکە پیشاندانی هاوخەمی و هاو هەڵوێستیان بوو دژی ئەو بڕیارەی لە ڕێکەوتی ٦ی ئاب، ئەنجومەنی باڵای دادوەری هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ داخستنی پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدی-پادێ، تەڤگەری ئازادی و پارتی بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی دای، هاوخەمی خۆیان دژی بڕیارەکە دەربڕی.

 

 هەروەها لە درێژەی گفتوگۆکانیاندا باسیان لە بارودۆخی ژنانی باشووری کوردستان و عێراق کرد، هەروەها پرسی هەموارکردنەوەی یاسای  باری کەسێتی ژمارە ١٨٨ی ١٩٥٩ی عێراقیان هەڵسەنگاند.

 

لە باشوور هەبوونی دەنگی ژنان گرنگە

لەلایەن سارا ڕەزا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادی، بانوو هەڵەبجەیی، ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدرا، تیایدا ئاماژە بەوەکرا، شاندێک لە ژنانی باشووری کوردستان سەردانی ژنانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستانیان کرد، هاوخەمیان بۆ داخستنی پارتە سیاسییەکەیان ڕاگەیاند، هەبوونی ئەم ژنانە لە باشووری کوردستاندا هەڵوێستیێکی گرنگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو کێشەکانی ژنان و پارتە سیاسییەکان.

 

سارا ڕەزا، ئەندامی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان وتی: سەردانیکردنی شاندی ژنانی باشووری کوردستان بۆ لای ژنانی تەڤگەری ئازادی مۆڕاڵ و پشتیوانییەکی گەورەبوو بۆ ئێمەی ژنانی ئازادیخواز، لە سەردانیکردنەکەدا ئاماژەمان بە چەند بابەتێک کرد، هەروەها باس لە داخستنی سێ پارتی سیاسی و هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی لە عێراقدا کرا، ئێمەی ژنانی تەڤگەر لەگەڵ ژنانی ئازادیخوازدا بەرامبەر ئەو داگیرکاریانە و هەموارکردنەوەی یاسایانە دەوەستینەوە، لەگەڵ ژنای ئازادیخوازی باشوردا بڕیاری هاو هەڵوێستیمان دژی ئەو ئەقڵیەتە داوە کە دژی ژنان دەوەستێتەوە.

 

"تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان وەک ماڵێکە بۆ ژنانی ئازادیخواز"

بانوو هەڵەبجەیی، ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان "ڕژاک" ئاماژەی بەوەکرد، کارکردنی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لە دژی داگیرکارییەکان بە بیرێکی ئایدۆلۆژیا خەبات و چالاکیان ئەنجام داوە وتی: ئێمەی ژنانی ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، هاو خەمی و هاو هەڵوێستی خۆمان دژی بڕیاری عێراق بۆ داخستنی سێ پارتە سیاسییەکە دەردەبڕین، هەروەها دژی ئەو بڕیارە دەوەستینەوە، چونکە هەبوونی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان هەبوونی ماڵێکە بۆ ژنانی ئازادیخواز و بیروڕای ئازاد، پێویستە هەمووان بزانن سەرەڕای هەبوونی هێرشەکان لە چەندین ساڵی ڕابردوودا بۆ سەر تەڤگەری ئازادی و ئەندامەکانی، نەیانتوانی تەڤگەری ئازادی بوەستێنن بێگومان دژی ئەو بڕیارە دەوەسینەوە و هەڵوێست دەنوێنین و ڕێگە بە داخستنی نادەین.