ژنان داوای کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن

ژنانی پێکهاتە جۆربەجۆرەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵمەتی "دەمەوێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینم" دەربڕی کە ئامانجی تیشک خستنەسەر گرنگی ڕۆڵی ڕێبەری گەلی کورد لە بونیادنانی ئاشتی و دیموکراتیکە.

ڕۆیندا حاجی

 

حەسەکە-ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە پەیوەندییان بە هەڵمەتی "دەمەوێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینم"، ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر لە تەنها هێمایەکی سیاسی دەبینن، بەڵکو وەک سەرچاوەیەکی هیوا و کەرامەت، بەتایبەت بۆ ژنان، ئەوان پێیان وایە بیرۆکەکانی ئەو لەسەر ئازادی ژنان و دادپەروەری کۆمەڵایەتی تەنها تیۆری نین، بەڵکو بناغەی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی دادپەروەر و گشتگیرن.

 

هەڵمەتی "دەمەوێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینم" کە سەرەتای مانگی حوزەیران لەلایەن کۆڕبەندی ئازادی و ئاشتی ئەوروپاوە دەستیپێکرد، هێشتا بەردەوامە، ژنانی ئەرمەنی، سریانی، ئێزدی و عەرەب لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو هەڵمەتە دەربڕیوە، جەختیان لەوە کردووەتەوە کە بیرۆکە و دیدگاکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێگایەک بۆ ڕزگاربوون لە کۆیلایەتی بۆ هەموو ژنێک نیشان دەدەن.

 

"دیدگای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هیوا و خواستی ژنانە"

سیلدان سیمۆن ، پێشەنگی یەکێتی ژنانی ئەرمەنستان جەختی لەوەکردەوە کە چارەسەری بنەڕەتی بۆ قەیران و شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەستە بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ڕێگەی بیروبۆچوون و تێڕوانینەکانییەوە توانای دابینکردنی چارەسەرێکی ئاشتیانە و دیموکراتی بۆ هەموو مرۆڤایەتی هەیە،بیرۆکەکانی لەسەر ئازادی ژن چڕبوونەتەوە، لە ڕێگەی ئەم فەلسەفەوە ژنان لە هەموو بوارەکاندا ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن، بوونەتە دەستکەوتی گەورە، ئێمە وەک ژنانی ئەرمەنستان پشتگیری لە هەڵمەتی 'دەمەوێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینم'دەکەین، چونکە دیدگای ئەو نوێنەرایەتی هیوا دەکات بۆ هەموو ژنێک، بوژانەوەی فەرهەنگ و مێژوو و ناسنامەی ئەرمەنی لە سایەی هزر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هاتەدی.

 

"ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێگەی خۆشکرد بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی جیهانی سێیەم"

هدیە شمو، نوێنەری یەکێتی ژنانی ئێزدی ڕوونیکردەوە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕێگەی بیرۆکە و دیدگاکانییەوە کۆمەڵگەی لە داڕمان ڕزگار کرد، کاتی ئەوە هاتووە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەنێو گەلەکەیدا بژی، ئێمە وەک کۆمەڵگەیەکی ئێزدی دەمانەوێت چاومان پێی بکەوێت و گوێی لێبگرین، بەبێ بیرۆکە و دیدگاکانی ئێمە وەک کۆمەڵگەیەکی ئێزدی نەماندەتوانی خۆمان ڕێکبخەین و وەڵامی ئەو کۆمەڵکوژییانە بدەینەوە کە لە شەنگال ڕوویدا، ئەوەی ئەمڕۆ جیهان ئەزموونی دەکات دەتوانین بە سەرەتای جەنگی جیهانی سێیەم پێناسەی بکەین، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان توانای ئەوەی هەیە وەڵامێک بداتەوە بۆ ئەم ڕێگایە، پێشخستنی ئاشتی و دیموکراتی و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی لەبری شەڕ و جینۆساید.

 

"دەمانەوێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینین"

خاتوون عیسا، جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شارۆچکەی حەسەکە ئاماژەی بەوەدا کە فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەموو پێکهاتەکانی پاراستووە و بناغەیەکی بۆ پێکەوە ژیانی هەمەچەشن دامەزراندووە، فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هەموو گەلێک بەها و واتای هەیە، چونکە لە ڕێگەی ئەم فەلسەفەوە ماف و مێژوو و ناسنامەی نەتەوەیی پارێزراو بوو، پێکەوە ژیانی هەمەچەشنی بونیاد نرا، ئەو ئاڵایەکی بۆ ئازادی ژنان پێشکەش کرد، ئەم ئاڵایەش ئەمڕۆ لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە، ئێمە وەک ژنانی سووریا بوونی خۆمان تێیدا دەبینین. چونکە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەوڵێکی زۆری دا و تێکۆشانێکی زۆری لە پێناودا کردووە، ئازادی ژنان، بەرپرسیارێتی ئەمڕۆمان ئەوەیە کە دڵسۆز بین بۆی و داوای ئازادی جەستەیی بکەین.

 

پرۆسەکە پێویستی بە ئامادەبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان هەیە

نادا هیلو، ئەندامی پارتی سووریای ئایندە، پشتیوانی خۆی بۆ هەڵمەتی "دەمەوێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینم" دەربڕی و وتی: ئاشتی بەبێ پێشەنگایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدی نایەت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هەلومەرجە ناسکەی کە ڕووبەڕووی سووریا و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتەوە، بوونی ئەو بۆ ئەم پرۆسەیە ناوەڕۆکییە، بەردەوامیی شەڕ و خوێنڕشتن و کوشتن چیتر قبوڵکراو نییە، بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو ژنان پشتگیریکردنە لەم هەڵمەتە، چونکە ژنان بەرپرسیارن لەم لایەنە و دەبێت هەموومان خەباتێکی گەورە بکەین بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.