ژنان چیرۆکەکان بۆ هەموو کەس دەگێڕنەوە

لە چالاکییەکەدا لە بەردەم باخی گشتی سلێمانی، ئەو ژنانەی کوژراون لە ڕێگای دەنگێکی تۆمارکراوەوە چیرۆکەکانیان بۆ هاوڵاتیان دەگێڕدرێتەوە.

 لە چالاکییەکەدا لە بەردەم باخی گشتی سلێمانی، ئەو ژنانەی کوژراون لە ڕێگای دەنگێکی تۆمارکراوەوە چیرۆکەکانیان بۆ هاوڵاتیان دەگێڕدرێتەوە.

سلێمانی

 

ئەمڕۆ ٤ی کانوونی یەکەم، ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت و ڕێکخراوی ئێمە بە هاوکاری ئەنجومەنی باڵای گەشەپێدانی خانمان لەبەردەم باخی گشتی شاری سلێمانیدا چالاکییەکیان لە چواچێوەی ١٦ ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ئەنجامدا.

 

لە چالاکیەکەدا وێنەی ژنانی کوژراو دانرابوو، لەگەڵیشدا لە ڕێگای دەنگێکی تۆمارکراوەوە چیرۆکەکانیان دەخوێندرایەوە، کە کۆی گشتی لە ١٠ چیرۆک پێکهاتووە.

 

کۆژین عوسمان، ئەندامی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی نوژنها، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کۆی چیرۆکەکان لە ڕاستیەوە وەگیراون، لەبەر ئەوەی زۆرترین هاوڵاتی بتوانن ئاگاداری توندوتیژییەکان بەرامبەر ژنان بن بۆیە لەبەردەم باخی گشتیدا چالاکیەکەیان ئەنجامداوە.

 

ئەم چالاکیە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ تا درەنگانێکی ئێوارە بەردەوام دەبێت