ژنان چوونە شەقام و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانیان دەکرد

کۆنگرەی ستار لە قامیشلۆ بە دروشمی "بە ڕۆحی کۆمیناڵ و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادی دەژین" ڕێپێوانێکی بەرفراوانی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێکخست.

قامیشلۆ

 

لە شاری قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کۆنگرە ستار ڕێپێوانێکی جەماوەری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە دروشمی 'بە ڕۆحی کۆمیناڵ و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادی دەژین' ئەنجامدا.

 

ڕێپێوانەکە لە فولکەی سۆنیەوە دەستیپێکرد و لە بازنەی شەهیدان بە بەشداریی دامودەزگاکان، ڕێکخراوەکانی ژنان، ئەندامانی دامودەزگاکانی ئیدارەی خۆسەر و ئەندامانی شارەوانی قامیشلۆ کۆتایی هات.

 

دوای خولەکێک ڕێزگرتن ڕیحان لۆقۆ، وتەبێژی کۆنگرەی ستاری ڕپژئاوا وتی: وەک دەزانن سیستمە هەژموونییەکان بە بەردەوامی هەوڵی جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی خۆیان لەسەر گەلی کوردو گەنجان و ژنان بە عەقڵێکی جینۆساید و داگیرکەر و ڕەگەزپەرستانە داوە. لەگەڵ ئەوەشدا بەرخۆدانی ٥٢ 2 ساڵەی دژ بەو سیستەمە سەدەییە بووەتە هۆی خەباتێکی مێژوویی، کاتێک باس لە بەرخۆدان و خەبات و ڕێکخستن دەکەین، ئەمە بە پیشنەگایەتی تەلارساز و ڕێبەری مرۆڤایەتی ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت.

 

"ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ژنانە"

ڕیحان لۆقۆ، بە ئاماژەدان بەوەی کە بانگەوازی مێژوویی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گۆڕانکاریی گەورەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا هێناوەتە ئاراوە، وتی: ئێمە خەبات و ڕێکخستنی خۆمان بە هەموو شێوەیەک بەهێز دەکەین و دەستی ڕێبەر ئاپۆ بەهێز دەکەین، وەک ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە ڕۆحی ئەم بەرخۆدان و خەباتە بەهێزتر دەکەین و ئاگاداری دەبین ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ژنانە، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی کۆمەڵگەی دیموکراتیکە.

 

ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نییە" کۆتایی هات.