ژنان بە پۆشاکی پەمەیی چوونە ژێر بورجی ئیڤڵ

بەبۆنەی مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمکەوە بورجی ئیڤڵ بە ڕەنگی پەمەیی ڕووپۆشکراوە و ژنان بە پۆشاکی ڕەنگ پەمەیی بەشداریان تێدا کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ١ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵیک مانگی هۆشیاریی شێرپەنجەی مەمک دەستپێدەکات و لەو مانگەدا چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت، لە پاریسی فەڕەنساش بورجی ئیڤڵ بە ڕەنگی پەمەیی ڕووپۆشکراوە.

ڕەنگی پەمەیی تاوەرەکە هێمایە بۆ هیوادان و ئاسانکردنی شێرپەنجە لای ئەو کەسانەی توشبووی شێرپەنجەی مەمکن.

هەر بەو  هۆیەوە زیاتر لە ٣٠ ژن بە پۆشاکی ڕەنگ پەمەییەوە چوونە ژێر بورجی ئیڤڵ.

ئەمساڵ ٢٨مین ساڵە کە بورجی ئیڤڵ بە بۆنەی مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمکەوە بە ڕەنگی پەمەیی ڕوپۆش دەکرێت.