ژنان بە ڕۆحی بەرخۆدان لە مەیدانەکاندا دەبن

چالاکییەکانی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنان لە ماردین و ئامەدو شرناخ و باتمان بەڕێوەدەچێت، ژنان بە وتنی "بە ڕۆحی نەورۆز لە مەیدانەکاندا دەبین" داوایان لە ژنانی ناوچەکە کرد بە پەرۆشییەوە بەشداری لە کۆبوونەوەکاندا بکەن.

چالاکییەکانی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنان لە ماردین و ئامەدو شرناخ و باتمان  بەڕێوەدەچێت، ژنان بە وتنی "بە ڕۆحی نەورۆز لە مەیدانەکاندا دەبین" داوایان لە ژنانی ناوچەکە کرد بە پەرۆشییەوە بەشداری لە کۆبوونەوەکاندا بکەن.

 

مەدینە مەمەد ئۆغڵو

ماردین- ژنانی بۆتان بە پەرۆشییەکی زۆرەوە بۆ ڕۆژی جیهانی ژنان ٨ی ئادار ئامادە دەبن، ئەو ژنانەی کە دەستیان بە کار کردووە بۆ کۆبوونەوەی کۆتایی لە ٥ شار، ئامانجیان پڕکردنەوەی مەیدانەکانە، ژنانی بۆتان ئاماژەیان بەوەکرد کە بە ڕۆحی نەورۆزەوە دەچنە مەیدانەکان و دەڵێن "با دژی توندوتیژییەکانی دەوڵەتی پیاو ببینە یەک".

 

"ئێمە ئامانجمانە بگەینە هەموو ژنان"

چالاکوانی تەڤگەری ژنانی ئازاد فاتمە دۆغان باسی لە کۆبوونەوە و چالاکی کۆتایی کرد کە لە ئلح ئەنجام بدرێت و ڕایگەیاند، کە پێش ئەنجامدانی کۆبوونەوەی کۆتایی لە شار، گوند بە گوند و ناوچە بە ناوچە دەگەڕێن. فاتمە دۆغان ڕایگەیاند، دوای ١ی ئادار دەچنە مەیدانەکان و وتی: " ئێمە بیر لە ئەنجامدانی کۆبوونەوە لە گوندەکان و چاوپێکەوتن لەگەڵ ژنان دەکەینەوە هەروەها لە ناوەند کۆدەبینەوە ئێمە باسی ئەوە دەکەین کە دەتوانین چی بکەین بۆ ژنان، هیچ سنوورێک نییە بۆ هەراسانکردن و دەستدرێژی و توندوتیژی لە دواین پرۆسەیدا و دەبێت زۆر بە جدی بوەستینەوە ئێمە لە مەیدانەکاندا دژی ئەم کردەوانە هاوار دەکەین".

"ژنانی بۆتان بە پەرۆشییەوە بۆ ٨ی ئادار ئامادەن دەبن"

چالاکوانی تەڤگەری ژنانی ئازاد، سۆنگئل ئەدەن کە لە شرناخ کاردەکات داوای یەکگرتن و خۆڕێکخستنی ژنانی کرد و وتی: " پێویستە ئێمە وەک ژنانی بۆتان بۆ ٨ی ئادار لەم پرۆسەیەدا دەنگ بەرزبکەینەوە ئێمە هەمیشە ئامادەین بۆ وەڵامدانەوەی ئەم دۆخە و سیستمی نێرینە دەبێت لە مەیدانەکاندا بین، با نەک تەنیا لە بۆتان بەڵکو وەک هەموو ژنانی جیهان لە مەیدانەکاندا بین لە دژی ئەم دۆخەی ئێستا دەنگی خۆمان بەرزبکەینەوە خۆمان ڕێکبخەین ئێمە وەک ژنانی بۆتان پێویستە لە دژی هەموو ئەو شتانەی لەم پرۆسەیەدا ڕوودەدات یەک بگرین".

"بە ڕۆحی نەورۆز لە مەیدانەکاندا دەبین"

یاسەمین ئوچەر چالاکوانی تەڤگەری ژنانی ئازاد لە ئامەد ئەوەی خستەڕوو کە ٨ی ئادار سیمبولی بەرخۆدانە بۆ ژنان و ڕایگەیاند کە پێویستە هەموو ژنان لە چوارچێوەی ٨ی ئاداردا مافی خۆیان هەبێت، پێویستە ژنان لە سەرتاسەری هەرێمەکە و بەتایبەتی لە ئامەد کۆببنەوە و لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "ئێمەی ژنان بە ڕۆحی بەرخۆدان و نەورۆز بانگهێشت دەکەین بۆ مەیدانەکان، ئێمە دەبینە دەنگی ژنانی زیندانیکراو وەڵامی گۆشەگیری دەدەینەوە".

"ئەگەر ئێمە ڕێکخراوبین، هیچ شتێک نییە کە نەتوانین بیکەین"

ئایسەل ئایاڤ، چالاکوانی  تەڤگەری ژنانی ئازاد کە بۆ ئەم ڕۆژە لە ماردین کاردەکات، لەبارەی ئەو بەرنامەیەی کە لە شارەکەدا ئەنجام دەدرێت وتی: "کاتێک ئێمە ژنان خۆمان ڕێکدەخەین هیچ شتێک نییە کە نەتوانین بیکەین هیچ شتێک نییە کە ژن نەتوانێت بەدەستی بهێنێت. ئەگەر لەخاڵی خۆبەڕێوەبەریی ژناندا ئەمە پێشبخەین باشتر دەتوانین خۆمان ڕێکبخەین و کۆببینەوە و توندوتیژی و کوشتن کەمبکرێتەوە، بەم شێوەیە، هەمو دەستکەوتەکانمان زیاد دەکەین و دەیپارێزین ئێمە بۆ٨ی ئادار لە مانگی دوو دەستمان بە کار کرد ئێمە لە مەیداکاندا دەبین".