"ژنان بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بەرەو ئازادی دەڕۆن"
دایکە سورەیا حەبەش کە چاوی بە ێبەری گەلی کورد کەوتووە، دەڵێت: ڕێبەر ئاپۆ بە دەرزییەک بیری ئازادیی هەڵکەند، ئێستا ژنان ئەم بیرە قووڵتر دەکەنەوە و بەرەو ئازادی دەڕۆن.

نەغەم چاچان
قامیشلۆ-لەگەڵ سەرهەڵدانی بیر و فەلسەفەی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ژن هەنگاوی بەرەو ئازادی نا. ژنان دەرگایەکیان دۆزیەوە بۆ ئەوەی خۆیان لە کۆیلایەتی ڕزگار بکەن و خۆیان لە دەریای ئازادیدا قووڵتر بکەنەوە. ژنان بە ناسینی بیری ئازادی و دیتنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خەباتی ئازادییان دەستپێکرد، شۆڕشی ڕۆژئاوا کە بە ڕێبەرایەتی ژنان پەرەی سەند، سەرکەوتنی زۆری لە بواری مافەکانی ژنان بەدەستهێنا، ئەم شۆڕشە خۆی پاڵپشتییەک بوو لە دژی کۆیلایەتی.
دایکە سورەیا حەبەش کە خەڵکی کانتۆنی عەفرینە کە لەژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و چەتەکاندایەو بەهۆی داگیرکارییەوە دووجار ئاوارە بووە، لە ئێستادا لە شاری دێرک لە کانتۆنی جزیرە نیشتەجێیە، باسی لە ئاشنابوونی خۆی بە بیری ئازادی و دیداری لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد.
"خۆشەویستی بۆ ئازادی هەرگیز کۆتایی نایەت"
سورەیا حەبەش لە سەرەتای هەڵسەنگاندنەکانیدا ڕایگەیاند کە لە ساڵی ١٩٩٤ لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆبووەتەوە و وتی: زۆر بەختەوەرم کە فەیلەسوفی ئازادیم ناسی، لەو کاتەدا بەرە خەریکی جێبەجێکردنی کارەکانی بوو لەناو کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەی بیر و فەلسەفەی ئازادیی ژنان، ئێمە لە ناو فشار و چەوساندنەوەی ڕژێمدا خۆمان ڕێکدەخست. هزر و بیری ڕێبەر ئاپۆ تەنیا بۆ گەلی کورد نییە، بۆ گەلی چەوساوەیە و هەموو پێکهاتەکان لە خۆ دەگرێت. ڕێبەر ئاپۆ ڕێگاکانی ئازادی بۆ کۆمەڵگە کێشا و ئێستا کۆمەڵگە بە فرەچەشنی پێکهاتەکانیەوە لەسەر ئەم ڕێگایە دەڕوات. ئەم بیرۆکەیە لە دڵ و مێشکماندا چێنراوە، لە منداڵی تەمەن ٧ ساڵەوە تا تەمەنی ٧٠ ساڵ. کەس ناتوانێت ئەم بیرۆکەیە لەناو ببات. خۆشەویستی بۆ ئازادی هەرگیز کۆتایی نایەت.
"بە دەرزی بیری ئازادی هەڵکەنە"
سورەیا حەبەش ڕایگەیاند کە ئەوان بە نهێنی پێکهاتەکانیان لە حەلەب ڕێکدەخست و وتی: قسەی ڕێبەر ئاپۆ "بە دەرزییەک بیری ئازادیم هەڵکەند" تا ئێستاش لە مێشکمدا ماوەتەوە و هێز و باوەڕم لەم وتەیە وەرئەگرم، لە سەردەمی ڕژێمی بەعس لە حەلەب، ئێمە پێکهاتەکانمان لە گەڕەکەکانی شارەکە ڕێکدەخست. نەک تەنها گەلی کورد، بەڵکو عەرەبەکانیش. یەکەمیان ئازادیخوازی گەلی عەرەب عەزیز عەرەب بوو، "دایکی عەرەبە، بەڵام خۆشەویستی بۆ فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ زۆر گەورە بوو، دەرگاکانی بەڕووی ئازادیدا کردبووەوە، ڕێبەر ئاپۆ لە هیچەوە بوونی خوڵقاندبوو، ئێستاش بەردەوامین. ئێمە لە دژی هەموو جۆرە چەوساندنەوەیەک تێکۆشان دەکەین، ئیرادەی خۆمان نیشان دەدەین و داوای مافەکانمان دەکەین. ئێمە پەیڕەوی لە هێڵی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین.
"فەلسەفەی ئازادی گەیشتووەتە هەموو گۆشەیەکی جیهان"
سورەیا حەبەش خەونی ئەوە دەبینی کە کوردستان دامەزراند و تەنیا کوردی تێدا بێت، بەڵام ڕێبەری گەلی کورد بە بیرۆکەکەی جەختی لەوە کردەوە کە هەموو مرۆڤەکان دەتوانن بە ئایین و بیروباوەڕی خۆیان لەسەر خاکی کوردستان بژین دایکە سورەیا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕێبەر ئاپۆ لە فەلسەفەکەیدا سەرنج بۆ گرنگیی فرەچەشنی ئایین و نەتەوەکان ڕادەکێشێت، لە کوردستانێکی ئازاددا هەر نەتەوەیەک دەتوانێت بە ئایین و داب و نەریتی خۆیەوە بژی، خەڵکێکی زۆر لە هەموو جیهانەوە پەیوەندییان بە شۆڕشی ئازادییەوە کردووە و خەبات دەکەن. فەلسەفەی ئازادی هیچ سنوورێک ناناسێت و گەیشتووەتە هەموو گۆشەیەکی جیهان خەبات خەباتی شۆڕشی ڕێبەر ئاپۆیە.
"ژنانی کورد بوونەتە هێمای ژن لە جیهاندا"
سورەیا حەبەش ئاماژەی بەوەدا کە بزووتنەوەی ژنان لە سایەی خەباتی پەکەکە دەستی پێکرد و لە کۆتایی قسەکانیدا بەم شێوەیە وت: خەباتی پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بناغەی تەڤگەری ژنانی داڕشت، ئەمەش بەهەمان شێوە بەهۆی هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدەکانمانەوەیە، میراسی شەهیدان لە گەشەکردندایە، خەباتی ژنان لە کوردستان هەڵکشاوە. پێویستە شۆڕشی ژنان بە جیهاندا بڵاوبکەینەوە، لە سایەی بیرکردنەوە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، ژنانی کورد بوونەتە هێمای ژنانی ئازاد لە جیهاندا.