ڕۆژنامەنووسێکی دیکە لە غەززە گیانی لەدەستدا

ڕۆژنامەنووس ئەحمەد مەنسوور، کە لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو چادرەی کە ڕۆژنامەنووسانی تێدا مابوونەوە لە شاری خان یونسی باشووری غەززە بە سەختی بریندار بوو، ژیانی لەدەستدا.

 

ناوەندی هەواڵ

 

ئاژانسی هەواڵی فەرمی فەلەستینی وافا ڕایگەیاند، ڕۆژنامەنووس ئەحمەد مەنسوور کە دوێنێ لە هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ئەو  چادرەی کە ڕۆژنامەنووسانی تێدا مابوونەوە لە شاری خان یونس بریندار بوو، ژیانی لەدەستدا.

 

لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو چادرەی کە ڕۆژنامەنووسانی تێدا مابوونەوە لە شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە، ڕۆژنامەنووسێک کوژرا و ١٠ کەسی دیکەش برینداربوون کە ٩یان ڕۆژنامەنووس بوون، ڕاگەیەندرا کە ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی حیلمی ئەلفەقیی دوای هێرشەکە لە چادرەکەدا گیانی لەدەستداوە.

 

لەگەڵ ئەحمەد مەنسور، ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٢١١ ڕۆژنامەنووس.