ڕۆژنامەنووس ئەڤریم ئاڵاتاش بەبیرهێندرایەوە

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنانی میزۆپۆتامیا لە ١٦ـەمین ساڵیادی کۆچی دواییدا، ڕۆژنامەنووس ئەڤریم ئاڵاتاشی یادکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد، میراسەکەی دەبێتە سەرچاوەی ئیلهام.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنانی میزۆپۆتامیا "مەکەگە" لە ساڵیادی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس ئەڤریم ئاڵاتاش کە لە ١٢ـی نیسانی ٢٠١٠ گیانی لەدەستدا، ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد، تێکۆشان، میراس و ڕووخساری زەردەخەنەی ئەڤریم ئاڵاتاش لەبیر ناکەن و تێكۆشانی ئەو ڕووناکی و ڕێگەی پێشکەوتنە.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: رۆژنامەنووس و نووسەری ڕەخنەگر ئەڤریم ئاڵاتاش لە ١٥ـی نیسانی ١٩٧٦ لە گوندی گۆڵپنارا ئارگانی مەڵاتیا لەدایک بووە، لە ساڵی ١٩٩٤ دەستی بە کاری ڕۆژنامەوانی کردووە. لە سەردەمێکدا لە تورکیا ڕۆژنامەنووسی سەخت بوو. لە دژی سەختییەکان، فشار، ئاستەنگییەکان و هەروەها دەستبەسەرکردن ئەڤریم ئاڵاتاش بەرخۆدانی دەکرد.

 

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەڤریم ئاڵاتاش بە هێزی تێکۆشانی هیوای لە کۆمەڵگەدا بڵاو دەکردەوە و دەستی لە بەرنگاربوونەوەی شێرپەنجە هەڵنەگرت. دەستی لە پێنووسەکەی هەڵنەگرت. هەرچەندە لە ١٢ـی نیسانی ٢٠١٠ ڕۆژنامەنووس ئەڤریم ئاڵاتاش گیانی لەدەستدا، بەڵام لە دوای خۆی میراسێکی مەزنی بە جێهێشت. وەک مەکەگە دەڵێین، تێکۆشان و میراتی ئەڤریم ئاڵاتاش لە بیرناکەین. تێكۆشانی ئەو بۆ ئێمە دەبێتە ڕووناکی و ڕێگەی پێشکەوتن.