ڕۆژنامەنووس ئەلیف ئاکگوڵ ئازاد کرا
دوابەدوای ناڕەزایەتی کۆمەڵەی ڕایگەیاندن و لێکۆڵینەوەی یاسایی (MLSA)، دەسەڵاتدارانی تورکیا بڕیارێکیان دەرکرد بۆ ئازادکردنی ،ڕۆژنامەنووس ئەلیف ئاکگول.

ئەستەنبوڵ
ئازادی ڕۆژنامەگەری لە تورکیا ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری بەرچاو دەبێتەوە، لەگەڵ زیادبوونی سنووردارکردن بۆ سەر ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسان، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی ئەو دەستگیرکردنانەی کە کاریگەری لەسەر زۆرێکیان هەبووە. لانیکەم ١٠ ڕۆژنامەنووس لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی وڵاتدا دەستبەسەر کران، هەروەها دەستگیرکردنی دیکەش لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە بەردەوامەکانی کۆنگرەی دیموکراتی گەلان، بڕیارێک بۆ ئازادکردنی ئەلیف ئاکگول،ڕۆژنامەنووس دەرچوو کە لە ٢١ی شوباتدا لە ئەستەنبوڵ دەستگیرکرابوو.
ئەو بڕیارە دوای ناڕەزایی کۆمەڵەی ڕایگەیاندن و توێژینەوەی یاسایی "MLSA" هات، کە ناڕەزایەتیەکەی قبوڵ کرد و لە کۆنووسی دانیشتنی سەرەتاییدا فەرمانی ئازادکردنی دەرکرد. بەپێی ئەو بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئەلیف ئاکگول لە زیندانی باڵاترین ئاسایشی ژنانی باکرکوی ئازاد بکرێت، کە بە درێژایی لێکۆڵینەوەکان لەوێ ڕاگیرابوو.
شایانی باسە کە ئەلیف ئاکغول بە چالاکی لە بوارەکانی مافی ژنان و ئازادی ڕۆژنامەگەریدا ناسراوە. بەپێی ئەو ئامارانەی کۆمەڵەی ڕایگەیاندن و لێکۆڵینەوەی یاسایی "MLSA" بڵاویکردووەتەوە، ئەو لە نێو ١٣٠ ژندا بووە کە بە تۆمەتی بەکارهێنانی ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕادەربڕینیان خراوەتە بەردەم دادگا.