ڕۆژنامەنووس سەدەف کاباش دەستگیرکرا
ڕۆژنامەنووس سەدەف کاباش، بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە سەرۆک کۆماری تورکیا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراو دەستگیر کرا.
ناوەندی هەواڵ
سەدەف کاباش یەکێکە لە ڕۆژنامەنووسە دیارەکانی تورکیا و بەهۆی قسەکردن لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا تۆمەتی "سووکایەتیکردن بە سەرۆک کۆمار"ی خراوەتە پاڵ.
بەرەبەیانی دوێنێ ٢٢ی کانونی دووەم پۆلیسی تورک هەڵیانکووتایە سەر ماڵەکەی و دەستبەسەریان کرد، پاش وەرگرتنی وتەی لە پۆلیسی ئەستەنبوڵ، هەر دوێنێ گواستراوەتەوە بۆ دادگای ئەستەنبوڵ، دواتر دادوەر بڕیاری زیندانیکردنی بەسەر ئەو ڕۆژنامەنووسەدا سەپاندو تۆمەتەکەی وەک "تاوان" وەسف کردووە.
هاوکات دوێنێ عەبدولحەمید گول، وەزیری دادی تورکیا لە توویتەری فەرمیی وەزارەتی داد لەسەر کەیسی ئەو ڕۆژنامەنووسە ڕایگەیاندووە سزای پێویست وەردەگرێت، ئەوەش بەلای ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی ئەو وڵاتەوە وەک “فەرمانکردن بە دادگا بۆ زیندانیکردنی سەدەف کاباش” لەقەڵەمدراوە و ڕووبەڕووی ڕەخنەی تووند بووەوە.