ڕۆژنامەنووس مەهتاب غۆلیزادە بە کەفالەت ئازاد کرا

مەهتاب غۆلیزادە، کە لە ئێران بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە دژی رژێم دادگایی دەکرێت، بە کەفالەت ئازادکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئێران و تورکیا و چین لەنێو ئەو وڵاتانەی جیهانن کە ڕۆژنامەنووسانی تێدا دەچەوسێنرێتەوە، لەئێراندا ئەنجامدانی کاری ڕۆژنامەوانی زۆر قورسترە بەتایبەتی بۆ ژنان، مەهتاب غۆلیزادە، ڕۆژنامەنووسێکی دادگاییکراو لە دادگای ئەڤین بە تاوانی بڵاوکردنەوەی پروپاگەندە دژی ڕژێم، بە کەفالەتی یەک ملیۆن تمەن ئازادکرا.

 

لە مانگی ئابدا هەڵیکوترایە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس مەهتاب غۆلیزادە و دەست بەسەر پاسپۆرتەکەیدا گیرا و سەرجەمی ئەو کۆمپیوتەر و بەرهەمە تەکنیکییانەی بەکاری دەهێنا و بەتایبەتی تەلەفۆنی لێ قەدەغە کرا.