ڕۆژنامەنوس لۆردس مالدۆنادۆ کوژرا
ڕۆژنامەنوس لۆردس مالدۆنادۆ لۆپێز لە مەکسیک کوژراو بەمەش دووەمین ڕۆژنامەنوسە لەم هەفتەیەدا کوژرابێت.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژنامەنوسێکی مەکسیکی بە ناوی "لۆردس مالدۆنادۆ لۆپێز" لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی کانوونی دووەم لە شاری تیجوانیا لە سنووری باکووری مەکسیک کوژرا.
بە وتەی حکومەتی ویلایەتی باجا کالیفۆرنیا، بەم ڕوداوە بووە دووەم ڕۆژنامەنووس کە لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا لە شارەکە دەکوژرێت.
لە راگەیەندراوێکی نوسینگەی گشتی ویلایەتی باجا کالیفۆرنیادا هاتووە کە ڕۆژنامەنوس لۆردس مالدۆنادۆ لوپێز لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی سانتا فێی تیجوانا بە فیشەک کوژراوە.
لە سەرەتای ساڵەوە 7 ڕۆژنامەنووس کوژراون
لە مەکسیک هەموو ڕۆژێک ڕێژەی توندوتیژییەکان لە زیادبووندایە و لە کاتێکدا توندوتیژی دژی ڕۆژنامەنووسان زیادی کردووە لە سەرەتای ساڵەوە 7 ڕۆژنامەنووس لەو وڵاتە کوژراون.