ڕژێمی ئێران عەزیزە مورادیان دەستگیر کرد
وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران بەبێ فەرمانی دادوەر لە شوێنی کارەکەی، ژنێکی کوردی بە ناوی عەزیزە مورادیان لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر کرد.
ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕایگەیاند، ژنێکی کورد بە ناوی عەزیزە مورادیان خەڵکی گوندی تەنگیسەری سەر بە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و دانیشتووی مەریوان لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بە چۆنییەتی دەستگیرکردنی عەزیزە کردووەو ئاماژەی بەوەکردووە، عەزیزە مورادیان لە شوێنی کارەکەی و بەبێ فەرمانی دادوەر دەستگیرکراوە، تا ئێستا لە مافی پەیوەندیکردن بە پارێزەر و دیداری بنەماڵەکەی بێبەشکراوە.