ڕژێمی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٥دا هەزار و ٥٠٠ کەسی لەسێدارە داوە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند کە لە تەواوی ساڵی ٢٠٢٥دا هەزار و ٥٠٠ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، دەسەڵاتدارانی ئێران ژمارەیەکی زۆر لەسێدارەدانیان ئەنجامداوە، بەگوێرەی ئاماری ئەو ڕێکخراوە، ژمارەی لەسێدارەدانەکان بەلایەنی کەمەوە گەیشتووەتە هەزار و ٥٠٠ کەس، ئەمەش بەرزترین ژمارەیە کە لەماوەی ٣٥ ساڵدا تۆمارکراوە.

 

مەحمود ئەمیری موغەدەم، بەڕێوەبەری IHR کە بنکەکەی لە وڵاتی نەرویجە، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند[ووە، ئەوەی بە دڵنیاییەوە دەیزانین ژمارەی لەسێرەدانەکان هەزار و ٥٠٠ کەسی تێپەڕاندووە، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە، زۆرترین ژمارەیە لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە، بۆیە زیاتر لە ٣٥ ساڵە.

 

هەروەها مەحمود عامری ڕایگەیاند کە هێشتا سەدان لەسێدارەدانی پشتڕاستنەکراوە ماوە، ڕەنگە ژمارەی ڕاستەقینە زۆر زیاتر بێت لەوەی کە ڕاگەیەندراوە.