ژمارەیەکی زۆری ژنان لە حکومەتی نوێی هۆڵەندا شوێن دەگرن

حکومەتی نوێی هۆڵەندی ڕێژەی ژنان بەرزدەکاتەوە و لە ٢٩ وەزیر و سکرتێرەکانی دەوڵەت، ١٤یان ژنن.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای ئەوەی لە کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو ڕێککەوتن، هاوپەیمانی چوار لایەنە لە ١٠ی کانوونی دووەم سوێند دەخۆن، ئەوەی ئەم حکومەتە جیادەکاتەوە لە ڕابردوو ئەوەیە کە ژمارەیەکی زۆر ژنان بەشدارن.

 

 یەکێک لەوانە دیلان یڵگۆز ژنیکی گەنجی کوردە و دانراوە ببێتە وەزیری داد و ئاسایش ئەو ٤٣ ساڵە کە چووەتە هۆڵەندا لەلایەن پارتی ئازادی و دیموکراسیی ناوەندی مافی خەڵکەوە پاڵێورا.

 

کاجا ئۆللۆنگرین وەزیری ئێستای ناوخۆ دەبێتە وەزیری بەرگری نوێ.

 

سیگرید کاگ وەزیری پێسووی دەرەوە دەچەێتە وەزارەتی دارایی، ئەو نموونەی دەگمەنی سیاسەتمەدارێکی هۆڵەندییە کە لە دەرەوەی وڵات باشتر لە ناوخۆی وڵاتەکەی دەناسرێت، ئەو وەک ڕێکخەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لوبنان لە ساڵی ٢٠١٥- ٢٠١٧ خزمەتی کردووە و سەرۆکایەتی تیمێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە کە چاودێری لەناوبردنی چەکی کیمیایی لە سوریا کردووە.